پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
یٔەمڕۆ یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.
لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ڕیفراندۆم دا بۆ یٔەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی یٔاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.
یٔەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو یٔەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی یٔەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.
لەم یادەدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندووبوونی سەرجەم تێكۆشەر و یٔازادیخواز و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان هەیە و، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی یٔازادی.
مسعود بارزانی
۷ـی٦ـی۲٠۲٠




