له‌پێناو به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد .. جینۆساید و هۆلۆكۆست دوو لاپه‌ڕه‌ی مێژوویه‌كی دڕنده‌ی سامناك

د.محه‌مه‌د خدرمولود
هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م دووكاره‌ساته قێزه‌ونه‌ی مێژووده‌كه‌ین وله شێوه‌و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی ( جینۆسایدی كورد وهۆلۆكۆستی جووله‌كه)، ووردده‌بینه‌وه به‌دووری ونزیكی ماناكانیشییانه‌وه، ئه‌میان هۆلۆكۆست به‌مانای (قوربانی دان به ئاگر - سوتاندن له پێناو خوا) دا دێت و ئه‌ویتریان، جینۆساید به‌مانای (له‌ناوبردنی ره‌گه‌ز- توخم – نه‌ته‌وه) دێت.
هه‌ر دووكاره‌سات دوو دیووی یه‌ك پرسن و كه‌یسێكی یه‌ك په‌یپه‌رن و به‌مه‌به‌ستی تواندنه‌وه و له نێوبردنی ره‌گه‌ز و توخم و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌یێك له نه‌ته‌وه‌كانی دونیا له سه‌رده‌می جیاوازدا پیاده‌كراون.
هۆلۆكۆست ئه‌و كاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژییه‌ی دژ به جووله‌كه ئه‌نجامدرا گه‌وره‌ترین جینۆسایده، له مێژووی نوێ‌دا له نێوان ساڵانی 1939-1945 روویداوه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ژماره‌ی بێشوماری قوربانییه‌كه كه خۆی له نێوان 6 ملیۆن جووله‌كه و4 ملیۆن خه‌ڵكی تر ده‌بینییه‌وه كه نازییه‌كان به (قه‌ره‌ج و كه‌م ئه‌ندام و كه‌سانی بێ بایه‌خ و گه‌جه‌ر و گوجه‌ر)ی نێو كۆمه‌ڵگا ناوییانی زڕاندبوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ده‌بێته دووه‌م كۆمه‌ڵكوژی مرۆڤایه‌تیی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دوای جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان كه به‌و شێوه سامناكییه‌وه رووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌یێك له نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو پرۆسه دڕه‌نده‌ییه سامناكه قێزه‌ونه‌كه، (هۆلۆكۆستی جووه‌كان و جینۆسایدی كورد)، لاپه‌ڕه‌یێكی مێژووی پڕ له قینی ده‌رمارگیری شۆفینی و نازییه‌تن، دره‌نده‌ترین كرده‌وه‌ی مێژووی ده‌ستی فاشییه‌ت و دیكتاتۆرین. چه‌ند لێیان ورد ده‌بینه‌وه، چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شیان لێوه ده‌خوێنییه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی بشێ بۆئێره، بۆ ئه‌م وتاره هه‌وڵده‌ده‌ین باری سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م چه‌ند لایه‌نه:
یه‌كه‌م: هۆلۆكۆست كه به‌مانای سوتاندنی مرۆڤ، یا قوربانی دان به ئاگر دێت، چه‌مك و مانای مه‌به‌ستدار‌ی ئاینییه، له میسۆلۆگیای كۆنه‌وه وه‌رگیراوه و ره‌گێكی ئایینی هه‌یه و له بنه‌ره‌ته میسۆلۆگییایه‌كه‌وه پرۆسه‌ی سووتاندنی مرۆڤه له پێناو خوداوه ئه‌نجام دراوه. فابریقه‌ی میدیایی ئه‌دلۆف هیتله‌ری فاشیه‌تی پارتی كرێكارانی سۆشیالتی نازی هیتله‌ر و گۆڵبزی وه‌زیری پرۆپاگه‌نده‌چییه‌كه‌ی ئه‌م ناوونازناوه‌ی (هۆلۆكۆست – سووتاندنی جه‌سته)ی بۆ پرۆسه‌ى جینۆسایدكردنی جووه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه.
ئه‌نفال، لاپه‌ڕه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی كورد و گه‌لی كوردستان ئه‌ویش له چه‌مك و مانای ئاینیی یه‌وه، به مه‌به‌ست و واتاوه وه‌رگیراوه‌و له ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه، له فابریقه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیسته‌وه به‌رهه‌م هاتووه و 32 ساڵ به‌ر ئه‌مرۆ به هه‌شت قۆناغ پیاده‌كرا. له قۆناغی یه‌كه‌مدا، دوای پیاده‌كردنی به به‌یاننامه‌یێك له (مجلس قیاده‌ی سه‌وره‌ی عێراق)ه‌وه بێژه‌ره ده‌مشڕه هه‌رزه‌گۆ كه بێباكانه و به‌شانازییه‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه :
بسم الله الرحمن الرحیم ..
یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول فاتقوا الله واصلحوا ژات بینكم ...تد .
مامۆستا هه‌ژار، هه‌ژاری موكریانی ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ی (الانفال )ی به‌م جۆره وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی كوردی :
(له‌مه‌ڕ ده‌سكه‌وتی جه‌نگه‌وه لێت ده‌پرسن، بێژه : تاڵانی دوژمنان بۆ خودا و بۆ پێغه‌مبه‌ره. ئه‌گه‌ر بڕواتان هێناوه، ئێوه ترس و له خودابێ و له‌ناو خۆتاندا پێك وه‌رن به‌رفه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن).
هه‌روا كه‌وته‌وه، ئه‌وێ رۆژێ 32 ساڵ پێش ئێستا ئه‌نفالچییه‌كان به‌ر فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی عێراقی به‌عس بوون و، زاته به‌ینی خۆیان كرد وهێرش و په‌لامارو شاڵاوی ئه‌نفالیان قۆناغ به قۆناغ بۆ باشووری كوردستانه‌وه، له گه‌رمیانه‌وه بۆ كوێستانی گه‌لی باڵنده و روویێ شین، هێنا له دوا قۆناغی ئه‌نفالیشدا كه ئه‌نفالی هه‌شته‌مه و به ( خاتمه الانفال ) ناونرا، به ئایه‌ت وكتێبی پیرۆزی موسلمانان، مرۆڤی سفیلی كوردی موسلمانیان به موڵك و ماڵه‌وه ئه‌نفال و جینۆسایدكرد.
دووه‌م : پرۆسه‌ی هۆلۆكۆستی جووله‌كه‌كان، به‌ر له راگوێزان و كوشتنی به كۆمه‌ڵ و سوتاندنی جه‌سته‌یان له نێو ئه‌و ئاگردانه زه‌به‌لاحانه‌ی له پۆلۆنیا و ئه‌وروپایی رۆژهه‌ڵات له چیكۆسلۆفاكیا و ئوكراینا و لاتیفیا و لیتوانیا و بیلاروسیا .. تد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساز‌و ئاماده‌كرابوو، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1939 له به‌رلینه‌وه سه‌ره‌تادا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ساپۆرتی كه‌سی جوله‌كه‌كان و مۆرلێدانیان به پیتی ( ل ) به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یان له خه‌ڵكی دی و پاشان له قۆناغی دووه‌مدا به هێرش و په‌له‌ماردان و كوشتن و بڕین و تاڵانكردنی ( جه‌سته‌یی و بایۆلۆجی و ئابووریی )یه‌وه ده‌ستی پێكرد.
له‌و پرۆسه به‌دناوی كه به‌ناوی (شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان ) ناسراوه، جگه له كوشت وبڕین، نزیكه‌ی 7000 حه‌فت هه‌زار سه‌روماڵ و كۆگاو دوكان و بنكه‌ی بازرگانی جووه‌كان فه‌رهود كران و به تاڵانبردران.
لێره‌ش له كوردستاندا پرۆسه‌ی به‌دناوی جینۆساید به‌م شێوه‌یه بووه.
هه‌رده‌ڵێی شه‌وی شكاندن و به‌تاڵانبردن و شه‌وی ره‌شبگیری و رۆژانی راگوێزانی كوردانی فه‌یلی به‌غدایه، كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی رێككه‌وتنی مێژووی یازده‌ی ئازاری ساڵی 1970 دا به‌عس به‌رامبه‌ر كورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا، پیاده‌ی كرد و (مۆری ته‌به‌عییه‌ی) ئێرانی فارسی مه‌جووسی له ره‌گه‌زنامه‌كانیانی دا. مۆرێك تا بناسرێنه‌وه.
هه‌روا هه‌ر ده‌ڵێی شه‌وی ره‌شبگیری و لێكدابڕاندنی پیاوانی بارزانی یه له نێو ماڵ و خانه‌واده‌یاندا له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په له شه‌وی 31-7-1983 و له هه‌ریر و كۆمه‌ڵگایه زۆره‌مڵێ یه‌كانی دیكه و دواتریش كوشتنی به كۆمه‌ڵی 8000 هه‌شت هه‌زاریان و بۆ جاری دووه‌م به جینۆسایدكردنه‌وه‌یان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
شه‌وی (ره‌شبگیری قوشته‌په) و رۆژانی ( گرتن و یه‌خسیركردنی جه‌مه‌دانی سووره‌كان ) له پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دا بۆ هه‌ر پیاوێكی بارزانی و غه‌یره كه ( جه‌مه‌دانی سوور)یان له‌سه‌ر بوو، هێماو واتای بارزانی بوونی ده‌گه‌یاند.
ئه‌م پرۆسه‌یه، جینۆسایدی دووه‌می ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه سفیلانه‌یه، دوای راگوێزانیان له بارزانه‌وه به زۆره‌ملێ به جینۆسایدی دووه‌م دێت كه به زۆره‌ملێ له زێد و واری خۆیان راگوێزران و له كۆمه‌ڵگای-سه‌ربازگه‌ی عه‌سكه‌رتاری قوشته‌په‌و هه‌ریرو...تد نیشته‌جێ كران.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یش هه‌ر له‌و كۆمه‌لگا عه‌سكه‌رتارییه‌ی نازییه‌كان ده‌چێ كه له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به مه‌به‌ستی جینۆساید‌كردن و هۆلۆكست دروست كرابوون.
هزر، هه‌مان هزری نازیه‌ت و شۆفینیه‌تن، نه‌خشه‌و پلان هه‌مان نه‌خشه و پلان، ئامانج و مه‌به‌ستیش هه‌ر هه‌مان ئامانج و مه‌به‌ستن.
كه‌دیقه‌ت له‌م پرۆسه نامرۆڤانه دڕنده‌و سامناكه ده‌گرین و له شێوازی پیاده‌كردنیان وورده‌بینه‌وه ،ئه‌م ده‌سته‌واژانه ( شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان، لێدانی مۆری پیتی لام، شه‌وی راگوێزانی فه‌یلییه‌كان و لێدانی مۆری ته‌به‌عییه، شه‌وی ره‌شبگیری قوشته‌په‌و به‌رۆژ به‌دواداچوون و گرتن و یه‌خسیركردنی جه‌مه‌دانی سووره‌كان ) هه‌موو مانا‌و واتای خۆیان هه‌یه، كۆدی هۆلۆكۆست و جینۆسایدن و له باگراوه‌ندی ئه‌م كۆدانه‌دا مه‌رگه‌ساتی دڕندانه‌ی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌خوێندرێته‌وه.
له‌م دوو خاڵه هاوبه‌شه‌وه ده‌وه‌ستین، خاڵی هاوبه‌شی تر زۆرن له مێژووی زوڵم سته‌می فاشیه‌ت و دیكتاتۆره‌كانی جیهاندا با سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌بن، یه‌ك ڵاپه‌ره و یه‌ك ناونیشان كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دیكتاتۆره‌كان و شۆفینیزمه‌كان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێك و له‌سه‌ر هه‌ر ئاینێك بن، دوو دیوی یه‌ك دراون، دژی كه‌مینه و سه‌روه‌ت و سامان و جوانی و خۆشگوزه‌رانی و دیموكراتیه‌ت و پێكه‌وه ژیانن.
ئه‌وان له هزر و بیر و هۆشدا سه‌قه‌ت و گه‌وجه و نه‌فامن، چاویان به پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌ڵنایێ، بوده‌ڵه‌ن و له نێو جه‌هلی مره‌كه‌بی له خۆبایی بوونی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه وهزرو هێزی نه‌ته‌وه‌یی شۆفینییه‌وه له پێستی خۆیان ده‌رده‌چن و له خۆبایی ده‌بن و له خۆبه‌زڵزانییه‌وه ده‌ڕواننه به‌رامبه‌ر و ئه‌وانی تر.
مه‌به‌ست لێره‌دا كورد و گه‌لی كوردستانه، له دوای ساڵی 1975 وه حزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌غدا كوردی( شیمالونا ئه‌لحه‌بیبی ) به كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زان و نه‌فامی (هیچ و پوچ و گه‌وجه و جه‌یب ئه‌لعه‌میل و خه‌وه‌نه و عوسسات ) ناوده‌نا، بۆیه‌ش هه‌ر به‌و ناو و ناتۆره و تاوانەوه ناوزه‌دیان كردین.
هه‌روا بوو، له دواپرۆسه‌ی ئه‌نفالی هه‌شتدا، له ئه‌نفالی بادیناندا، كه به ( خاتمه الانفال ) ناسرا هه‌ر بێژه‌ره ده‌مشڕه‌كه‌ی میدیای به‌غدا بوو بێباكانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و پرنسیپه‌كانی مرۆڤ بوون، نه‌ك هاوڵاتی بوون به مرۆڤی كورد و گه‌لی كوردستانی گوت :( سه‌دان هه‌زار-ئه‌زغه‌ر حه‌شه‌ڕه قاتیله - پێشكه و مێشووله‌ی كوشنده )مان له‌ناو برد.
ئێستا وا له ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، 17 ساڵه له نێوئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقی دوای رژێمی به‌عس داین و كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایده‌كانی دیكه‌ی كورد، له دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا، به‌تاوانی نیوده‌وڵه‌تی ناسێندراون.
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌ستی به‌غدا بین ..؟ یا خۆمان كارێ بكه‌ین و بۆ سارێژكردنی زامی قوڵ و پڕله‌ژانی كوردستان ..؟
ئه‌ی چی بكه‌ین، چ نه‌خشه‌رێگایێك بگرینه‌به‌ر وه‌ك جووله‌كه هۆلۆكۆس، بیكه‌ینه كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی و له سایه‌یدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمانی پێ دامه‌زرێنیین ..؟
ئایا دوای 17 ساڵ له ته‌مه‌نی عێراقی دوای رژێمی دیكتاتۆری به‌عس هه‌ر چاومان له‌وه‌بێت به‌غدا قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد بكاته‌وه ..؟ كه هه‌ر قسه‌یه‌و بۆ میدیا فڕێییده‌دا و قه‌ره‌بووی ناكاته‌وه ..؟
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر به‌غدای دوای روخانی دیكتاتۆر نه‌بوو، بودجه‌و موچه‌ی لێبرین، له( پردێ و سحێلا ) گه‌مارۆی داین و به له‌شكركێشی وهێڕشی بێ ئه‌مان و گه‌له‌كۆمه‌كی ئه‌م و ئه‌و بۆی بلوابوایه‌و بڕه‌خسابوایه و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خه‌ڵكی شۆڕشگێرو خۆراگری كوردستان نه‌بوایه ئه‌نفالێكی دیكه و جینۆسایدێكی دیكه و كۆمه‌لكوژییه‌كی دیكه‌ی نه ده‌كردین ..؟؟
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر داعش و ماعش نه‌بوون له سه‌رده‌می عێراقی تازه‌ی دوای سه‌دام حوسێن، له‌سه‌رده‌می مالكی و عه‌بادی جینۆسایدی شه‌نگاڵ و یه‌زیدییه‌كانی له رۆژی 30-8- 2014 ئه‌نجام دا ..؟
چاوه‌ڕێی چیتر بین ...؟؟
هه‌ر له ساڵی 1933 وه له شۆڕشی بارزانه‌وه، له وێرانكردنی زیاتر له 40 گوندی ده‌ڤه‌ری بارزان و ده‌وروبه‌رییه‌وه، به‌هاوبه‌شی و به‌ده‌ستی سوپای به‌ریتانی وعێراقه‌وه تا جینۆسایدكردنی یه‌زیدییه‌كان له 2014 به‌ده‌ستی داعشه‌وه، واده‌بێ به (81) ساڵی ته‌واو هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورده و هه‌ر خاكی كوردستانه به هه‌موو جۆر و شێوه‌یێكەوه كە به (راگوێزان، به‌عه‌ره‌بكردن، به ره‌شبگیری و كۆمه‌ڵكوژی، به‌زینده‌به‌چاڵ كردن، به روخاندن و وێرانكردنی گوندوئاوایی و كوێركردنه‌وه‌ی كانی و كانیاو و ره‌ز و باغ به سوتماكردنی خاك، تا كیمیابارانكردن و ئه‌نفالكردن) سه‌رده‌م دوای سه‌رده‌م، قۆناغ به قۆناغ به به‌رنامه جینۆساید ده‌كرێن و ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌رێ هه‌تا كه‌ی هه‌ر مه‌حكومی راگوستن، به‌عه‌ره‌بكردن، ره‌شبگیری و كۆمه‌ڵكوژی و زینده به‌چاڵكردن، كیمیا باران و ئه‌نفالكردن و جینۆساید‌كردن بین ..؟
وا داعشمان بینی و واپۆست داعش‌یش ده‌بینین، تاكه‌ی مه‌حكومی ناته‌بایی و دووبه‌ره‌كی و چاو له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وبین و مه‌زنی و گه‌روره‌یی و ته‌بایی و یه‌كریزی خۆمانمان پێ گرنگ نه‌بێ ..؟
وا ئاشیی جینۆساید به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه (جه‌سته‌یی، بایۆلۆجی، كه‌لتوری، ئابووری و جوگرافی) هه‌شتاویه‌ك ساڵی ره‌به‌قه ده‌مانهاڕێت، كه‌یفی چیمان به وان بێ ..؟ تاكه‌ی چاومان له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بێ ..؟
جووله‌كه‌كان، چه‌نده هۆشمه‌ندبوون، چه‌نده یه‌ك ده‌ست و ته‌با و یه‌كریزبون، چه‌ند زوو به‌خۆ هاتنه‌وه.
وێرای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی وڵاتانی ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ری دونیایێ ده‌ژیان و زۆر دوور بوون له یه‌كتری، له دوورییاندا كیشه‌وه‌رییان نێوان بوو، كه‌چی هۆلۆكۆست
هه‌موویانی له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی جوولە كۆكرده‌وه.
خۆ ئێمه‌ی كورد، ئه‌وه‌نده دوورنین له یه‌كتری، نێوانی هه‌ولێر و سلێمانی، هه‌ولێر و مه‌هاباد، هه‌ولێر و دیاربه‌كر، هه‌ولێر و قامیشلو، دوو كاژێر و چوار كاژێر و شه‌ش كاژێر و هه‌شت كاژێره و هه‌موو له نێو ئه‌و بستۆكه‌یه، وه‌ك هێمنی شاعیر گوته‌نی دوژمن ناوی ناوه (سنوور).
سنووری چی ..؟ له ئێستای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیای گه‌یاندندا كوانێ سنوور..؟ گه‌ر خۆمان خۆمان سنووردار نه‌كه‌ین و نه‌بینه گۆشه‌گیری مه‌رگه‌سات و كاره‌ساته‌كانمان هه‌ر له نێوبازنه‌ی قوربانییه‌كانی جینۆساید‌و ئه‌نفاڵی بێگانه كرده، و ئازارچه‌شته‌ی شه‌ڕی خۆكرده بخولێینه‌وه.. بێ ئاگا له خۆمان سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌بین به نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌روون نه‌خۆشی (سادی، مازۆخی، ماسۆشی)، چێژ و له‌زه‌ت له (خیانه‌ت، ته‌عریبكردن، ته‌فریسكردن، ته‌تریككردن و هه‌موو شێوه‌كانی جینۆساید‌كردن)مان وه‌رده‌گرین و له تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست و ته‌ندروسته‌وه ده‌بین به تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌روون په‌شۆكاوی شپرزه‌ی عه‌مه‌لمه‌نده‌ی نادروست و ناته‌نده‌روستی مازۆخی .
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر نیوه‌دێری ناونیشانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وتاره‌كه :
له پێناو به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد، خودی ئه‌م رسته‌یه كه نیوه‌دێری ناونیشانی وتاره‌كه‌یه، په‌یامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له یادی سامناكی پڕ له مه‌رگه‌ساتی 32 ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆی ئه‌نفالدا و راشكاوانه واده‌ڵێ :
ده‌بێ له‌مه‌ودوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌یسی جینۆساید‌و ئه‌نفاله‌كان به‌نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین.
به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرس و كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان و جینۆسایدی كوردستان هۆكارێكی گرنگن بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و و چه‌ترێكی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نیشتیمان و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان .
ئاخر، با تین بده‌ین به خۆمان و بوێربین و راشكاوانه بڵێین :
كاره‌ساتی هۆلۆكۆستیش بۆ جووله‌كه په‌رته‌وازه‌كانی هه‌موو دونیایێ، هه‌روا كه‌وته‌وه و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی پێ له‌دایك بوو.




