پایزی به‌غدا و گه‌ڵاڕێزانی تاران

د.محه‌مه‌د خدرمه‌ولود
ئێرانییه‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی گڕگرتووی پڕ له رووداوی له‌ناكاوی نه‌خوازراوه بۆ شه‌قام و ده‌سه‌ڵات، تا ئێستایش خۆیان وا نمایش ده‌كه‌ن له یارییه شاراوه سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كه‌ی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش باشتر له‌وان تێده‌گه‌ن و به خوێنده‌وه‌ی ووردتر و ژیرانه‌تر له عه‌ره‌ب و تورك سه‌ره‌داوی زۆر له‌و كڵافه ئالۆزه پڕگرێ و گۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌یان له په‌نجه‌ی خۆیان ئاڵاند‌ووه به جۆرێك چۆنییان بوێت ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌ڵبه‌زودابه‌ز به رووداوه‌كاندا بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه ئێرانییه‌كان تا بۆیان لوابێ و بۆیان چووبێته سه‌ر یارییه هه‌مه‌جۆره‌كانیان له گۆڕه‌پانی وڵاتانی ناوچه‌كه دا ئه‌نجام داوه. ده‌كرێ ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌ش بخه‌ینه سه‌ر رسته‌كانی پێشوو و بڵێین: ئێرانییه‌كان، هه‌ر له دوایی روخانی رژێمی شای په‌هله‌وی و هاتنی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی له دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ عێراقدا پاڵپشت به رێباز و میتۆده‌كانی شیعه‌گه‌رایی تاران و قوم، گه‌لێ پرس و گرفت و قه‌یران و كێشه‌یان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆیان كردووه.
له‌م پرۆسه‌دا ئێرانییه‌كان به‌جۆرێ بۆ پرسی گه‌لان و میلله‌تانی ناوچه‌كه نماینده‌كانیان له عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و كه‌نداودا رووداو خوڵقێنه‌ر و قه‌یران دروستكه‌ر بوونه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووهه‌زار هاوڵاتی شیعه مه‌زهه‌بیشی لێ بژێت.
ئێرانییه‌كان ئه‌وكاره‌یان به مه‌به‌ست و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ئه‌نجام داوه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگره سووره‌ی مافی گه‌لانی غه‌یره شیعه بووه له خۆیان تا گه‌لانی غەیره‌ی خۆیان له ئێران هه‌ر به‌ش مه‌ینه‌تی بچێژن و مافه سروشتییه‌كانیان پێشێل بكرێت و ئاقیبه‌تیان خولانه‌وه بێت له نێو بازنه‌ی هیلالی شیعی ئه‌و شیعه‌گه‌راییه‌ی كه تاكه مه‌به‌ست و مه‌رامی بۆ پیرۆز بوون، ده‌بێ ته‌وافی حه‌وزه‌ی تاران و قوم بێت.
به درێژایی ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌می دوای هه‌ردوو شه‌ڕی كه‌نداودا به‌تایبه‌تیش دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته دا گه‌ر تاران جله‌وی په‌تی گرفت و قه‌یرانه‌كانیشی گرتبێته ده‌ست، ئه‌وه‌نده به خاوێنی لێیده‌رنه‌چووه تا بۆ ئه‌مڕۆیان بێ سه‌رئێشه بێت و تارانی پایته‌ختیان، به پایته‌ختی هه‌میشه ئارامی ناوچه‌كه بمێنێته‌وه.
ئه‌و زنجیره رووداوانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌دا ده‌گوزه‌رێن، به‌تایبه‌تیش له‌دوای مووشه‌ك بارانكردنی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی وا وورده وورده بازنه‌ی یاریگای ئێرانییه‌كان له سوریا و لوبنان و عێراق ته‌سك ده‌كاته‌وه‌و سه‌ره‌نجام ده‌رهاویشته‌ی ئارامكۆ، وا ئارامی تاران ده‌شله‌ژێنێ.
له‌دوای ئارامكۆ، ئه‌وه‌ی رووده‌دات له‌ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌دوایه‌كدا دێن، مایك پێنسن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه چیتر رێگا ناده‌ن ئێران رۆڵ و پێگه‌ی له سووریا بمێنێت و له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌شدا هه‌دوو شه‌قامی به‌یروت و به‌غداو شاره‌كانی خوارووی ئه‌هلی شیعه، ته‌نگیان به حه‌وزه‌ی قوم وتاران هه‌ڵچنییوه‌و له نه‌جه‌ف و پێشتریش له به‌سره هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر قونسوڵخانه‌كانیان و له ئه‌هواز و عه‌ره‌بستانی ئێران دا خه‌ڵك لێیان راده‌په‌ڕن و خه‌ریكه شه‌قامه‌كانی زیاتر له په‌نجا شار و شارۆچكه‌یان به تارانی پایته‌خته‌وه‌یش به جۆرێ خرۆشاوه وا به جۆش و خرۆش بێت له گڕگرتنی به‌نزین و نه‌وت بچێت و ئه‌و به‌غداده‌ی باغی دا‌و باغچه‌ی رۆژئاوایان بوو پایزه‌كه‌ی گه‌ڵارێزانی بۆ تاران به‌دواوه بێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا، له نێوان پایزی پایته‌خته‌كان و گه‌ڵاڕێزانی تاران دا، ده‌بێ هه‌ر چوار پایته‌خته‌كه وا سه‌یری كورد و پرسی كوردستان بكه‌ن و له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌وه ته‌نیا پرسی كورد و بوونی كورده له‌و نێوه‌نده گڕگرتووه پایزییه‌دا كه تاكه فاكته‌ر و كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی سه‌رقامگیری و ئارامی ناوچه‌كه‌یه و پرس و بابه‌ته‌كه‌ش پرسێكی پیرۆزی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه.
دواجار پێویسته پایته‌خته‌كانی به‌رامبه‌ر له نێو گه‌رمه‌گه‌رم و له نێو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كانیانیشدا هه‌میشه له‌م دیدگایه‌وه سه‌یری كورد و كوردستان بكه‌ن و مامه‌له‌ی دروستی له‌گه‌ڵ دابكه‌ن، گه‌ر واكه‌وته‌وه، كوردیش له هاوكێشه‌كه‌دا هه‌میشه ده‌بێته فاكته‌ری چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ده‌رچوونیش له ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌كانیاندا.




