ئێستای عێراق بۆ هه‌ندێ لایه‌ن تجری الریاح و بما لاتشتهی السفن-ه

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولود
رۆژ به‌رۆژ كه‌شتی خۆپێشانده‌ران و ده‌نگی ناره‌زایی له‌و وڵاته‌ی كه ناوی عێراقه و له به‌غداو شاره‌كانی خوارووی دا، دژی شه‌پۆلی حه‌زو ئاره‌زوو و هه‌وا و هه‌وه‌س و ره‌شه‌بای هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌س و وڵاتان گوزه‌رده‌كات.
سه‌ردانی دووه‌مین جاره‌ی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له حه‌فته‌یه‌كدا له سێشه‌ممه‌ی رۆژی 28-10-2019 تا رۆژی 3-11-2019 بۆ تاران، هێماو ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یێنن كه له سه‌ردانی یه‌كه‌می دا، ئه‌وپه‌یامه‌ی له‌وێوه هێنابوویه‌وه، له نه‌جه‌فه‌وه به په‌له‌پروزێ بۆعادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌وانه‌ی به‌غدای كرد.
په‌یامه‌كه ئه‌وسا تا كاتی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌در، ئامانج و مه‌رام و مه‌به‌ستی خۆی نه‌پێكا، بۆیه به‌په‌له په‌ل گه‌ڕایه‌وه تاران.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد له به‌غدا عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست به‌سه‌ره، پاشان ده‌ركه‌وته‌وه‌و لێدوانیشیدا و كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كەی عێراقیشی ئه‌نجام دا.
هه‌روا سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، هادی عامریش له به‌غداوه گوزارشتی له مه‌رام و نیازی خۆی و ماڵی شیعه كرد و راشكاوانه رایگه‌یاند بۆ به‌رێوه‌بردنی عێراقی دوای عه‌بدولمه‌هدی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له سیسته‌می په‌رله‌مانی پێ باشتره.
تا ئێره هێماو ئاماژه‌كانی هه‌موو ئه‌و باڵ و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ملیان له‌به‌ر ملی عه‌بدولمه‌هدی ناوه بۆ به‌رێوه‌بردنی ئاینده‌ی حكومداریان له‌م وڵاته به‌زۆر پێوه‌لكاوه‌دا، به ته‌واوه‌تی به‌دیار كه‌وتوه.
به‌دیاركه‌وتنێ خه‌ریكه گومانه‌كان ده‌ڕه‌ونه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێ وڵاتی به‌ناو عێراق هه‌ر سسیته‌مێك و چ جۆره حوكمداریێك حوكمی بكات، ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م هه‌ر له‌نێو ماڵی شیعه بێت، جا ئه‌و سیسته‌مه گشتگیری و ناوه‌ه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی بێت، یا ئه‌و سیسته‌مه مۆزایكه سه‌یروسه‌مه‌ره سیاسییه‌ی كه ئێستای عێراق به‌رێوه‌ده‌بات.
گرنگ بۆ لایه‌ن و شه‌قامی شیعه‌ی عێراقی حوكمداریه‌تی كردنی عێراق هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه بێت و كلیلی به‌غدای پایته‌ختیش وه‌ك نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌هلی به‌یته‌وه بێ.
گه‌رهه‌واڵه‌كان له‌وه بدوێن ئێستا لایه‌نه شیعییه‌كان له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بووینه‌ته دوو به‌ره، گه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كی دیكه‌شیان لێ بكه‌وێته‌وه‌و عه‌بدولمه‌هدیش له نێوان خۆیان بكه‌نه قوربانی تا بۆیان بلوێ ده‌سه‌ڵاتی حوكمداریه‌تی كردنی عێراق راده‌ستی كه‌سی تر ناكه‌ن و ئه‌وانی ماران گه‌سته‌ی ده‌سه‌لاتی سوونه‌ی عه‌ره‌بی، له ئێستادا كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ژموون و فشاره‌كانی شه‌قامی ناوخۆ و ئه‌و هاوكێشانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاراسته سیاسییه‌كانی به‌غدا ده‌جولێنێت، با جولاندنه‌وه‌كه‌ش به‌و جۆرەبێ تا ئه‌و ئان وساته بۆیان روون و ره‌وان نه‌بێ هاوكێشه‌كان به‌چ ئاراسته‌یێ گوزه‌ر ده‌كات.
له‌كاتێكدا ئه‌وهیلاله شیعیه، له لوبنان ته‌نگه‌تاوكراوه، له‌سووریا وا خه‌ریكه جێی پێی له‌ق ده‌بێ و به جۆرێ جه‌ماوەرو خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی لوبنان و به‌یروت لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و له سوریاش رۆژبه‌رۆژ هاوكێشه‌ی نێوده‌وڵەتی چیتر ئه‌وه‌ی قبوڵ نییه ئێران و هاوشێوه‌كانی به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێن له‌و ولاته‌دا بكه‌ن.
كه‌وا ده‌ڵێین شیعه‌كانی نێو كه‌وانه‌كه‌ی هیلالی شیعی له‌و راستییه باش تێگه‌یشتوون، كه چۆن وله كوێ وله كوێنده‌رێ ته‌نگه تاو كراون و ده‌كرێن.
هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق كه‌م تازۆر پێكه‌وه به‌ندن، مووشه‌ك باران و بۆردوومانكردنی كۆمپانیای ئارامكۆی عه‌ره‌بی سعوودی له‌كات و ساتی خۆیدا، له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول دا، مه‌گه‌ر په‌یام و گورزی هه‌ره كوشنده‌ی پێشوه‌خت نه‌بووبێت بۆ ئێستای ناوچه‌كه، ئه‌ی ده‌بێ په‌رچه‌كرداره‌كه‌ی له‌كوێ و به‌چ جۆرێك بێت و چۆن بكه‌وێته‌وه ..؟
ئێستا موقته‌دا سه‌در دوای سه‌ردانی دووه‌می بۆ تاران وا ئه‌و جاره رووی په‌یامی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووه‌و به‌تووندی هوشداریان پێده‌دات به‌خۆپێشاندانی ملیۆنی، چه‌ند رۆژ پێش ئه‌م هوشدارییه توونده‌ش، تاران له نه‌جه‌ف لێی قه‌وماو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر قونسوڵخانه‌كه‌ی، هاوكات له هه‌مان رۆژی هوشدارییه تونده‌كه‌ی سه‌در بۆ ئه‌مریكییه‌كان له رۆژی دووشه‌ممەی 11-11-2019 خۆپێشاندان له ئه‌هوازی عه‌ره‌بستانی ئێران سه‌ری هه‌ڵدا.
وا هاوكێشه ده‌ره‌كیان و ململانێی دیار و نادیاری ئه‌مه‌ریكی و ئێرانییه‌كان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، گۆرینی ده‌سه‌ڵات و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، هه‌ڕوگیفی پێشێلكردنی مافه‌كانی خۆپێشانده‌ران به‌غدای خستۆته به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ره‌كانیش بۆهه‌ندێك وه‌ك ئه‌و په‌نده عه‌ره‌بییه ده‌بینرێت :
تجری الریاح و بما لاتشتهی السفن.
ئه‌م په‌نده‌ش بۆ ئێستا و ئاینده‌ی عێراق وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته دێته پێش چاو كه:
كه‌شتییه‌كه‌ی عێراق به‌جۆرێ گوزه‌ر ده‌كات، كه ئاراسته‌و كۆنترۆڵی به ده‌ست كه‌شتییه‌وانه‌كه‌یه‌وه نییه.




