بارزانی فریادڕه‌سی رۆژئاوا

د.محه‌مه‌د خدر مولوود
كاتێ ساڵح موسلم هاوسه‌رۆكی پێشووی( په‌یه‌ده) و به‌رپرسی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وه‌ره‌ی( ته‌ڤده‌م ) بۆ رۆڵ و كاریگه‌ریه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ به پێگه و كاریگه‌ریی و به په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بگێڕێت له كۆتایی هێنان به‌و هه‌موو كاره‌سات و شه‌ر و هێرشانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ناوچه كوردنیشیینه‌كانی باكوری سوریا.
هه‌روا كاتێ ستایشی هه‌ڵوێستی مه‌زنی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و داواده‌كات هه‌ڵوێستی هه‌موو كوردێك وه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رێزیان بێت. ئه‌ویان ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه به‌ڕێز ساڵح موسلم وه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی رۆژئاوا له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانیی یه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا وه، بۆ تێوه‌نه‌گڵانی كوردانی رۆژئاوا به كارتی ده‌ستی یاریكه‌ره سه‌ره‌كییه زلهێزه‌كانی گۆڕه‌پانی سوریای دوای گۆره‌پانی لیبیا.
ئه‌ی ساڵح موسلم له سێ كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ، كۆبوونه‌وه‌كانی ( هه‌ولێر 1و2 ، دهۆك 1 ) ئاماده‌ی كارای نه‌بوو..؟ له‌وێ ئاگاداری نه‌خشه‌ڕێگای بارزانی بۆ ده‌رچوونی كورد له نێو زڵكاوی سوریا به سه‌ركه‌وتوویی و كه‌مترین زه‌ره‌رو زیان نه‌بوو..؟ ئه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاینده‌ی كورد له سوریا هه‌موو پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌خسته به‌رده‌م ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌رۆك و به‌رپرسانی بزاڤی كوردی رۆژئاوا.. ؟
قسه له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و به‌لاڕێلادان و ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی ئه‌م و ئه‌و ناكه‌ین بۆ پیاده‌نه‌كردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی بارزانی بۆ پارت و هێز و لایه‌نانی كوردی رۆژئاوا، گه‌ر كه‌مته‌رخه‌میش هه‌بووبێ یا ده‌ستی ئه‌نقه‌ستیش بۆ مه‌رامی دیكه‌ی غه‌یره مه‌رام و ئامانجی كوردی بووبنه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م نه‌خشه‌ڕێگاكه. له راستی دا، به‌ڵێ هه‌موو ئه‌م مه‌رامانه به پیلان و به‌رنامه بۆ دارێژراوی كه‌س و لایه‌نی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی هه‌بوون و پێشینه‌ییشیان هه‌بوو و دژی نه‌خشه‌ڕێگاكه وه‌ستانه‌وه كه كه‌س و لایه‌نی ناوخۆ و ده‌ره‌كییه‌كانیش له نێو یاری گۆره‌پانی سوریا دیارن و مه‌به‌ستمان نییه باسیان بكه‌ینه‌وه.
گرنگ لێره‌دا ئه‌و خاڵه‌یه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یارییه مه‌زنه‌كه تێده‌گه‌ن، وه‌رگرتنی په‌ندو عیبره‌ته، قوڵ بوونه‌وه‌یه له ئه‌زموونی رابردوو، چیتر به كه‌مته‌ر خه‌می و بێبایه‌خ سه‌یر كردن و به كه‌مزانینی هزری ژیری دیبلۆماسی و سیاسییانه‌ی واقیع بینی كوردی نه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران و ته‌نگژه‌كان و ده‌رچوون له‌نێو كاره‌سات و وێرانییه‌كی ره‌ها به‌كه‌مترین زیان.
ئیدی به‌سه با هه‌وڵ و كۆششه‌كانی، هه‌لوێست و تواناكانی سه‌رۆك بارزانی به گرنگی و بایه‌خه‌وه وه‌رگرین و شه‌رممان پێ نه‌بێ و خۆ به‌بچووكی نه‌بینین، كه له ده‌وری بارزانی و هزری ژیرانه‌ی ده‌رچوون له قه‌یران و دۆخی مه‌ترسیدار، كۆبینه‌وه‌و ببین به هێزی یه‌كگرتووی پته‌وی كوردستانی به‌هێزی خودان هزری پۆڵاین و پارێزه‌ری نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی. له‌و ئان وساته‌دا وا پێویست ده‌كا به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو نه‌خشه‌و مه‌رامی ده‌ره‌كی و كه‌سی دابنێین.
ئه‌مڕۆ رۆژئاوا له‌به‌رده‌م قه‌ده‌رێكی زۆر ترسناك دایه، هێرش و په‌لاماردانه‌كان، هه‌ر ئه‌وه نین كه سوپای توركیا له‌سه‌ر واری واقیع پیاده‌ی ده‌كات، سه‌رده‌م سه‌رده‌می دوای سایكس- پیكۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه، كات ،كات و ساتی دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووكه، هاوكێشه‌كان یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێستا له باكوری سوریا‌و ناوچه كوردنیشیینه‌كان رووده‌دات دیمۆگرافیای ناوچه ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و جیۆسیاسییه تازه‌یه‌ی دێته ئاراوه كاره‌كته‌ره‌كان چ ئه‌م بێ، چ ئه‌و بێ، چ ئه‌وی تر، قوربانی هه‌ر مرۆڤی كورد و جوگرافیای كوردستانی ئێره‌و ئه‌وێ و ئه‌وێنده‌رێیه.
زلهێزان به روسیا‌و ئه‌مریكاو ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش چاویان بڕیوه‌ته كۆی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی پێشتر بۆ ناوچه‌كه دارێژراوه واپێده‌چێ هه‌وڵه‌كانی باگڕاوه‌ند بۆ سه‌ر سیینیه كێكه به وڵاتانی دراوسێیه‌وه‌ش بۆ ده‌سته‌ربه‌ركردنی زیاتری پارچه كێكه بێت، بێ گوێدانه ئاسایش و سه‌قامگیری و مافه بنه‌ره‌تیی وسه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
قسه له‌سه‌ر رۆژئاوایه، ئه‌مه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه له سۆنگه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌وێ رووده‌ده‌ن و ئه‌و دۆخه مه‌ترستداره‌ی هاتۆته پێش، زۆر راشكاوانه‌یه بۆهه‌موو كوردستانیانه:( ئێستا كات، كاتی موزایه‌داتی بێهوده و بۆچوونی عاتیفی و هه‌ڵچوون نییه، كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌كمان هه‌رچی هه‌وڵ وتوانامان هه‌یه به‌كاری بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و شه‌ڕه بێت و چیتر خه‌ڵكی بێ‌تاوان باجی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره نه‌ده‌ن ).
به‌ڵێ كات كاتی ئه‌وه‌یه، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان، دوور له سۆز و عاتیفه‌ی لایه‌نگیری و حزبایه‌تی، بۆ پشتیوانى و هاریكاری سه‌رۆك بارزانی بێ.
بارزانی ئه‌و سه‌رۆك و رابه‌ره چۆن له پردێ و سحێلا و مه‌خموور فریادڕه‌سی هه‌ولێر و دهۆك بوو، چۆن پێشتر بۆ عه‌فرین فریادڕه‌سی نه‌كه‌وتنی بوو. ئێستایش ده‌بێته فریادره‌س و به‌ربه‌ست و رێگر له گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه له رۆژئاوا.




