لاڤرۆڤ له‌كات و ساتی خۆیدا گه‌یشته لای بارزانی

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولود
به‌به‌رچاوی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، له‌ئان و ساتی بڕیاره له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراوه سامناك وترسناكه نادیاره‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌لاتی هه‌سه‌ده له باكوری فوراتی سوریاوه.
به‌واتایه‌كی دیكه پێكردنی گلۆپی تره‌فیكی ئه‌مریكی بۆ توركیا له‌نێوان سه‌وزو سوور بۆ هێرش و په‌لاماردانی ئه‌و ناوچه‌یه، لاڤرۆڤ و شانده‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتنه لای سه‌رۆك بارزانی .
سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌وه‌وه‌ی روسیا و سیاسه‌تمه‌داری باڵاده‌ست و داینه‌مۆی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی و ئاوێنه‌ی باڵانومای سیاسه‌تی كرێملن و سه‌رۆك پوتین، هاتنه هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌و كات وساته‌دا، سه‌ردان و رووداوی گرنگی مێژوویی خودان چه‌ندین ره‌هه‌ندن.
كه سه‌یری پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ ده‌كه‌ین ره‌هه‌نده سیاسیی و ئابوورییه‌كه به‌زه‌قی ده‌بینین، سه‌رباری ره‌هه‌ندی مێژووی و قوڵایی په‌یوه‌ندی دیرۆكی دێرینی نێوان بارزانیان، هه‌ر له سه‌رده‌می بزاڤی ناسیۆنالیستی نیشتیمانی شێخی مه‌زن، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانه‌وه، تا په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رفرازی مسته‌فا بارزانی باوك و سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ر له روباری ئاراس و مانه‌وه‌ی له روسیا و گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی كورد به كۆشكی كرملێن، تا ده‌گاته په‌یوه‌ندی سه‌رده‌میانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و روسیای سه‌رده‌می سه‌رۆك پوتین.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌و سه‌رۆكه مه‌زنه‌ی رووسه‌كان به چرایه‌كی گه‌شی نێو ناوچه تاریكه ده‌یبینن و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش نێچیرڤان بارزانی لاڤرۆڤ گۆته‌نی ئه‌و پیاوه ژیره‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له نێو جه‌نتا دبلۆماسییه‌كه‌ی لاڤرۆڤ له ئێواره‌ی 7-10-2019 گه‌یشتنه لای سه‌رۆك بارزانی.
گوتمان به‌به‌رچاوی ئه‌مریكییه‌كانی هاوپه‌یمانی دێرینمان و هاوپه‌یمانی به‌هێزی شه‌ری تیرۆرستانی داعش و له كات و ساتی دژواری سه‌رده‌می دۆناڵد تڕه‌مپ و بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له شه‌وی 6-10-2019 دا، سێرگیێ لاڤرۆڤ گه‌یشته لای سه‌رۆك بارزانی .
ئاماژه میدیاییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه مێژووییه، ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه جگه له پرسی نه‌وت و كۆمپانیای رۆزنێفت و بۆری نه‌وت و گازی جه‌یهان، پشتگیری و پشتیوانی كرێملن و روسیایش ده‌گه‌یێنێ له هه‌رێمی كوردستان و پیرۆزبایی كردن وپشتیوانی و په‌سندكردنی كابینه‌ی به‌هێزی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی.
به‌دڵنیاییه‌وه لاڤرۆڤ و سه‌رۆك بارزانی گه‌نگه‌شه و گفتوگۆ و شه‌ن وكه‌وی بارودۆخی سوریایان كرده‌وه‌و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی و هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له مێژه جێ چاوتێبڕنیه‌تی باسیان لێوه كردووه و به وردیش لاڤرۆڤ گوێی له نه‌خشه رێگای سه‌رۆك بارزانی گرتووه بۆ چۆنیه‌تی ده‌رچوون به كه‌مترین زه‌ره‌رو كاره‌سات و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ترسناكه چاوه‌ڕوانكراو نه‌كراوه‌ی كه له‌وانه‌یه له روودانی دا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی بۆ كورد و ناوچه‌كه لێ بكه‌وێته‌وه و ده‌رهاوێشته‌ی نه‌خوازراوی پڕمه‌ترسیدارمان بۆ جێ بهێڵێ.
له‌كاتێكدا، ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌خه‌ینه روو، رووسه‌كان و به‌رێز سێرگی لاڤرۆڤیش له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه مه‌زنه‌كانی سه‌رۆك بارزانین كه له‌پێناو یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا داویه‌تی و ده‌یدات هه‌ر له رێككه‌وتنه‌كانی ( هه‌ولێر یه‌ك و هه‌ولێر دوو و دهۆك یه‌ك ) دا ئه‌و راستییه به روون و ره‌وانی به‌دیاركه‌وت گه‌رلاساری و قۆرغكاری وسه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی تاك لایه‌نه‌ی په‌یه‌ده‌و هه‌سه‌ده‌و هزری پاكتاوی براكانی له رۆژئاوادا پیاده نه‌كرابوایه و هه‌وڵ و كۆششه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به بایه‌خه‌وه وه‌رگیرابایه، ئێستا بارودۆخی سیاسیی و سه‌ربازی ئه‌و ناوچه هه‌ره‌هه‌ستیاره‌ی ئێستای باكووری سوریا به‌م رۆژه‌ی ئه‌مرۆ نه‌ده‌گه‌یشت.
لاڤرۆڤ به جانتایه‌كی پڕه‌وه هاته لای بارزانی، به‌جه‌نتایه‌كی پڕیش گه‌ڕایه‌وه مۆسكۆ.
ئێستا رۆژئاوا، له باكووردا له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری مه‌ترسیداری كاره‌سات خوڵقێنه‌ری سامناك و له باشووریش له‌به‌رده‌م هه‌وڵ و كۆششه مه‌زنه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دایه.
بۆهه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌س و وڵاتانه‌ی نه‌خشه رێگای سه‌رۆك بارزانیان بۆ رۆژئاوا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، فریادڕه‌سی رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی خوێنی كوردی له‌لا به‌به‌هاتره له پاره‌و چه‌ك و پرسی كوردیش وه‌ك پرسێكی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێ، ئه‌وجاره‌ش به‌هانی رۆژئاوا ده‌چێت.
له ئاسۆی هزر و نه‌خشه رێگای بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ره‌وه، ئه‌و خاڵه گه‌ش و ئومێده مه‌زنه وا وه‌ك خۆری ده‌م ئاسۆگه‌شه‌كه، تیشكی زێرینی په‌خش ده‌كا .




