ئه‌و رۆژه‌ی كورد جیهانی هه‌ژاند

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولود
له‌دوای رۆژه مێژوویه مه‌زنه‌كه 25-9-2017 ، ئه‌و رۆژه‌ی كورد جیهانی هه‌ژاند، رۆژ دێ و رۆژ ده‌ڕوا، ناوچه‌كه و نێوه‌نده سیاسیی و ئه‌كادیمیه‌كانی جیهان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و میدیا مه‌زنه‌كان، باشتر بایه‌خی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ باشتر حاڵی بوون و ئاشنابوون به پرسی كورد له‌م ناوه‌ندانه‌ی جیهاندا. ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌كات وساتی خۆیدا بوو به تۆمارێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژووی گرنگی به‌هاداری یاسایی وده‌ستووری خه‌لكی تێكۆشه‌ری كوردستان.
له روانگه‌ی مێژووه‌وه پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له به‌رامبه‌ر مێژووی سه‌دساڵه‌ی نه‌خشه‌ی سایكس- پیكۆدا، یه‌كه‌م هه‌لوێستی به‌هێزی كورده وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به ویست و ئاره‌زووی خۆی جاڕی سه‌ربه‌خۆبوون بدات و گوزارشتێكی روون و ره‌وانی یاسایی و جه‌ماوه‌ری له‌و زوڵم وسته‌می مێژووه و ئه‌و هه‌موو له خشته‌بردن و چاوبه‌سته‌یی و غافڵه‌تگیرییه‌ی لێی كراوه بكات.
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی كه‌فوكوڵی نێو فنجانی قاوه‌كه‌ی مه‌كگۆرك نیشته‌وه و خۆشی روخساری شه‌رمه‌زاری هه‌ڵگرت و له ته‌شكی ته‌ری خۆیدا و تیله‌رسه‌نیش به ئاكامه ترسێنه‌ره‌كه‌ی كه كه‌س نه‌بوو بیگه‌یێنێ ناحه‌زانی ناوخۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی زراوڕێژ كردبوو، هه‌تره‌شیان لێ چوو بوو، ئه‌ویش روخساری خۆی پێچایه‌وه و دوا ئاوڕی له ناوچه‌كه دایه‌وه ئه‌وسا له نێو هاشووهۆش و ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه و هه‌رگیڤیشدا له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ریفراندۆمیان ده‌پرسن:
رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی چه‌نده مه‌زن و ئاینده‌بین بوو، خۆی شه‌رمه‌زاری میلله‌ت و خه‌ڵكی كوردستان و مێژوو نه‌كرد، ترس و دله‌ڕاوكێ و شه‌رم و خۆ به كه‌م زانین و به كۆیله‌و پاشكۆ بوونی تاكی كورد و كوردستانی به تووندی ره‌تكرده‌وه. چه‌نده مه‌زن بوو سه‌رۆك بارزانی كه متمانه و باوه‌ربه‌خۆ بوونی بۆ تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی، ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه هه‌ڵكه‌تووه‌ی مێژووه، به خۆشه‌رمه‌زار نه‌كردنی بۆ نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵك و كوردستانه‌كه‌ی، به ده‌نگی ملیۆنان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، جیهانی هه‌ژاند و متمانه و باوه‌ربه‌خۆبوونی بۆ تاك وكۆمه‌ڵگای كوردستانی گه‌رانده‌وه.
هه‌ر ئه‌ورۆژه مێژووییه بوو، هه‌ولێر، به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقی له مه‌نگه‌نه‌دا و سه‌ره‌ند و پێژینگی پێكردن و ناحه‌ز و ترسنۆك و له‌رزۆكانی ریفراندۆمیش به خه‌جاڵه‌تی به‌دیار ئه‌م رۆژه مێژووییه مه‌زنه ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دۆش داماو بوون .
گرنگی ریفراندۆم و داكۆكیكردن له ئه‌نجام دانی له كات و ساتی خۆیدا، به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه دابراوه‌كانی كوردستان له هه‌موو جومگه‌كانی تر گه‌وره‌تره و ئێستا بایه‌خی ئه‌نجامدانی بۆ ئه‌و ناوچانه زیاتر به‌دیار ده‌كه‌وێ.
ئه‌م پرسه مه‌زنه‌ی ریفراندۆم بۆ ئه‌و ناوچه جێناكۆكانه بۆ به‌غدای سه‌لماند كه سه‌رباری كوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه، له دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، له هه‌ر وه‌رچه‌خانێكدا له رۆژی خۆیدا ته‌واوی ناوچه‌كان به‌ئاسایی وبێگرفت وخوێن رشتن ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان.
ئاخر پلان ونه‌خشه‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش هه‌ربۆئه‌وه‌بوو كه‌ركووك وجێناكۆكی له‌سه‌ره‌كان داگیربكرێنه‌وه. و پاشكۆ بوون و بێ متمانه‌یی و له‌رزۆكی بۆ تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی بگه‌رێننه‌وه، به‌ڵام له پردێ و سحێلا سه‌ریان به‌به‌ردی ئه‌لحه‌د كه‌وت .




