١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

(1983/7/31)

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا

لە رۆژێكی‮ ‬وەك ئەمڕۆدا،‮ ‬شۆڤێنیەتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬عێراقییەوە‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر لە تاوانە بەردەوامەكانی‮ ‬دەرهەق بە گەلی‮ ‬كورد لە رۆژی‮‬1983/7/31‮ ‬ ئەنفالی‮ ‬بارزانییەكان تۆمار كرد‮.‬

لەو رۆژە شوومەدا،‮ ‬سوپای‮ ‬بەزیوی‮ ‬عێراق لە شكستی‮ ‬كە لە شەڕەكانی‮ ‬لەگەڵ هێزە ئێرانیەكاندا هێرشێكی‮ ‬ترسنۆكانەی‮ ‬كردە سەر ئۆردوگای‮ ‬قوشتەپە و دەستی‮ ‬كرد بە‮ ‬ڕەشبگیری‮ ‬بارزانییەكان كە بە زۆرەملێ‮ ‬دێكانیان پێ چۆڵ كرابوو و لەو ئۆردوگایەدا تەلبەندكرابوون و راپێچی‮ ‬خوارووی‮ ‬عێراقی‮ ‬كردن كە تەنیا تاوانیان كورد بوون بوو و لە كوشتارێكی‮ ‬بەكۆمەڵدا هەموویان لە بیابانەكانی‮ ‬عێراقدا شەهید و زیندەبەچاڵ كردن‮.‬

بەپێی‮ ‬سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ژمارەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بێ سەرو شوێن كران هەشت هەزار بارزانی‮ ‬بوون كە تەمەنیان لە نێوان‮ ‬(10)‮ ‬ساڵ تا‮ ‬(70)‮ ‬ساڵ دەبوو،‮ ‬هاوكات ئاو و كارەباشیان لە ئۆردوگاكە بڕی‮ ‬وەك گوشارێك بۆ سەر دانیشتوانی‮ ‬كە تەنیا ژن و منداڵ بوون‮.

 ‬رژێمی‮ ‬بەعس هەر بەوەشەوە نەوەستا بەڵكو هاوكات هێرشی‮ ‬كردە سەر بارزانییەكانی‮ ‬دانیشتووی‮ (‬هەریر و دیانا‮) ‬كە ئەوانیش بە زۆرەملێ‮ ‬لەوێ جێگیركرابوون‮. ‬بێدەنگی‮ ‬جیهان لەم تاوانە گەورەیە كە بەهەق جینۆسایدێكی‮ ‬ئاشكرا بوو و كڕوكپی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئیسلامیش هێندەی‮ ‬تر دەستی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەعسی‮ ‬واڵا كرد كە لەمەودوا بەردەوامی‮ ‬بە تاوانەكانی‮ ‬بدات كە لە نێوان‮ ‬23ی‮ ‬شوباتی‮ ‬1986‮ ‬تا‮ ‬6ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1989‮ ‬خایاند،‮ ‬دەستی‮ ‬كرد بە ئەنفالێكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كە لە ئەنجامیدا‮(‬182) ‬هەزار لە ژن و منداڵ و خەڵكی‮ ‬سیڤیل كە ئەوانیش تەنیا تاوانیان كوردبوون بوو لە بیابانەكانی‮ ‬سەماوەو ناسڕیە شەهیدو زیندەبەچاڵ كران كە بەداخەوە جیهان جارێكی‮ ‬تر بێدەنگی‮ ‬و بێباكی‮ ‬لەو تاوانە قێزەونە نواند‮.‬

ئەمڕۆ كە رۆژانە گۆڕی‮ ‬بەكۆمەڵ لە بیابانەكانی‮ ‬خوارووی‮ ‬عێراق دەدۆزرێتەوەو هەموو جیهان بە چاوی‮ ‬خۆیان ئەو تاوانە دەبینن و لە مەغزای‮ ‬راستەقینەی‮ ‬كە جینۆسایدی‮ ‬ئەو گەلەیە تێدەگەن، پێویستە ئیتر حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دان بەو تاوانەدا وەك جینۆساید بنێت و قەرەبووی‮ ‬ئەنفالكراوان بكاتەوەو بە فەرمی‮ ‬ئەو تاوانە مەحكوم بكات و ئەو دەنگە نەشازەش كپ بكات كە دەیەوێت ئەو تاوانە بشارێتەوە گوایە ئەوە لەلایەن رژێمی‮ ‬پێشووەوە كراوەو حكومەتی‮ ‬نوێ بەرپرسیار نییە لێی،‮ ‬هەروەك پەرلەمانتارانیش لە ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬بەغدا بەتایبەتی‮ ‬فراكسیۆنە كوردییەكان دەبێ هەڵوێستێكی‮ ‬یەكگرتوو لەوبارەیەوە بنوێنن و داوا لە هەموو پەرلەمانتاران بكەن كە ئەو مەسەلە بخرێتە ئەجندای‮ ‬پەرلەمانەوەو بڕیاری‮ ‬گورجی‮ ‬لەبارەوە بدرێ و بە جینۆساید بناسرێ و دەنا ئەم كارە دڕندانە هەر بەردەوام دەبێ دژی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬چونكە زەمینەو عەقڵیەتی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ئەمڕۆ بە ئاشكرا دەبینرێ و ماوەو بەردەوامە‮.‬

ئەوە نییە هەر دوێنێ ئەفسەرێكی‮ ‬عێراق لەكاتی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬رووفاتی‮ ‬ئەنفال كراواندا لە سەماوە لەبەر چاوی‮ ‬تەلەڤزیۆن داوای‮ ‬لە گەنجێكی‮ ‬كورد دەكرد كە كەسوكاری‮ ‬ئەنفال كراوە،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە ملی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬چونكە قەدەغەیە؟؟‮!! ‬ئەمە لە عێراقی‮ ‬فیدڕاڵدا دوای‮ ‬16‮ ‬ساڵ لە‮ ‬ڕووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬لەبەر چاوی‮ ‬جیهانەوە‮ ‬ڕوودەدات‮! ‬

هەواڵی پەیوەندیدار