ئه‌نگێلا مێركڵ ئێمه نه‌وه‌ی پۆست سایكس-پیكۆین
1__2019_06_19_h15m45s46__BA__2019_06_24_h20m42s33__RM.jpg)
د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولود
كاتێك كورد و كوردستانیان به‌خواست و ویستی خۆیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییان ئه‌نجام دا، پرسیان به‌كه‌س نه‌كرد وكه له ئه‌نجامدانیشی دا سه‌ركه‌وتن هه‌ڵه‌ی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی به زۆر و سته‌م دابه‌شكاری و پێوه‌لكانی بێخواست و ویستیان به‌و وڵاته سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی عێراقی ناوه راستكرده‌وه‌و ئاشتییانه‌ش به جیهانیان راگه‌یاندن (ئێمه نه‌وه‌ی دوای ساكیس پیكۆین ) .
ره‌تكردنه‌وه‌ی عێراقێك به‌و جۆره‌ی كه هه‌بوو، پێشێلی ده‌ستوور و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش بكات. پرۆسه‌یه‌كی بوێر و ئازایانه‌بوو، لادانیش نه‌بوو له پرسه‌كانی ماف و جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و پرنسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵكو پرۆسه‌كردنی مافێكی سروشتی بوو، بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌و ئیتنی ره‌نگ و ده‌نگ و شێوەو زمان و كه‌لتور و مۆڕاڵ جیاواز .
خاتوو ئه‌نگێلا ..
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ره‌تكردنه‌وه‌ی به زۆر پێكه‌وه‌ژیان بوو له گه‌ڵ عێراقێك به‌س خه‌ڵكه‌كی ده‌زانێت چ دۆزه‌خێكی پێكه‌وه ژیانه، بۆ ئاین و ئاینزا و نه‌ته‌وه جیاه‌وازه‌كان سه‌رباری ئه‌و پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كه له ده‌ستوور چه‌سپاو بوون .
گه‌ر ریفراندۆم له لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی كوردستان به شاری كه‌ركووكیشه‌وه جیهانی به‌لایه‌كدا سه‌رسام كردبێ، به‌لایه‌كه‌ی دیكه‌یدا و له ناوخۆی كوردستانیشدا به به‌رنامه و نه‌خشه و رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك و پیاوی بوێری مێژوو سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌رێوه‌چوو. ئه‌و پیاوه، ئه‌و سه‌رۆك و رابه‌ره مێژوو كرده له به‌رده‌م نه‌ته‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی دا گوتی: با هه‌ر بڵێن، خه‌ڵكی چی ده‌ڵێ با بڵێ من مه‌سعوود بارزانی : (خۆم شه‌رمه‌زاری خوا و نه‌ته‌وه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌م ناكه‌م )، جارنامه‌ی مافی ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌ێنم. ئه‌وساته‌ی ئێمه‌ی كوردستانیان روومان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد، ده‌نگی بوێر و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی كوردستان دا تازه له گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین جه‌نگدا، هه‌ر به پشتیوانی و سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك و رابه‌ر و پێشمه‌رگه ( مه‌سعوود بارزانی ) میدالیه‌ی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنمان به‌سه‌ر داعشدا به به‌رۆكی مرۆڤایه‌تیەوه كردبوو.
هێشتا قوربانییه‌كانی خوێنی رژاوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئێمه، له به‌ره‌كانی شه‌ردا بۆ تێكشكاندنی ( ته‌لیسمی داعشی ) ووشك نه‌ببۆوه، میدالییه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندیمان پێبه‌خشرا كه میدالیای(ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی) بوو . ئه‌رێ بۆ له سه‌ربه‌خۆیی ده‌ترسن خاتوو ئه‌نگێلا.. ؟ خۆ به‌رێزیشتان سه‌رۆك و راوێژكاری ئه‌و وڵاته پانوپۆڕه‌ی ئه‌ڵمانیای دوای روخانی دیواری به‌رلین و ئازاد بوون و سه‌ربه‌خۆبوونی مرۆڤی ئه‌لمانی نین. وانییه ..؟ مه‌گه‌ر ئه‌و كورسییه سه‌رۆكایه‌تی و راوێژكارییه‌ی له‌سه‌ری دانیشتوون هه‌ر ته‌نیا هی دیوێكی ئه‌ڵمانییه‌كان بێ.. ؟
ئه‌رێ بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ مرۆڤی ئێوه‌ی ئه‌ڵمانی دۆڕاوی گه‌وره‌ترین شه‌ڕی جیهانی ڕه‌وا بێ ئازا و سه‌ربه‌خۆ بێ، كه‌چی بۆ مرۆڤی كوردی باشووری براوه‌ی گه‌وره‌ترین و دڕه‌نده‌ترین جه‌نگی تیرۆری داعش ناڕه‌وابێ..؟
ناره‌وابێ سه‌ربه‌خۆ بی و ئازاد بێ، رۆژانه‌ش مافه ده‌ستوورییه‌كانی پێشێلكرێ و ملیۆنان ئاواره‌ش له نه‌وه‌و ئاین جیاواز بحه‌وێنێته‌وه‌و بۆ له‌گه‌ڵ عێراقێكدا بژێت مووچه و بودجه‌ی بریبێ و هه‌ر بۆشی بلوێ ئه‌نفالی بكاته‌وه‌و جینۆساید و كیمابارانی بكات. ئه‌رێ به‌راست ده‌نگ و باسی كۆمپانیاكانی ئه‌لمانیای سه‌رده‌می دوو بلۆكه‌كه له‌گه‌ڵ عێراقی سه‌دام حوسێن و عه‌لی كیمایی به‌چی گه‌یشت ..؟
ئه‌وه خۆ برا و كه‌س و كار و نه‌وه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و مندالانی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بارزانیانی قوشته‌په و هه‌ریر و شه‌هیدانی دۆلی بالیسان و شێخ وه‌سانان و روباری روویێ شین و بادینان بوون ده‌نگیان به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دا. ئه‌رێ ..
خاتوو ئه‌نگێڵا..
ئه‌وه چ ویژدانێكه وا به‌و سینگه فره‌وانه‌وه ده‌ڵێی : من له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دانیم..؟ ده‌زانی به‌و قسه‌یه‌ت كزه‌ت له جه‌رگی هه‌زاران دایك و خێزانی شه‌هیدی داعش هێنا ..؟ وا منداڵانیان له به‌رامبه‌رتان چاو ئه‌بڵه‌ق وه‌ستاوه‌و فرمێسك له چاوانییان قه‌تیس ماوه .
ئه‌نگێڵا ..
خاتوونه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای میلانۆ و پشتیوانی پێشمه‌رگه له شه‌ری داعش. ئێمه دوێنێ و پێرێ و به‌سترپێرێی خۆمان و جیهان و ده‌ر و دراوسێی خۆشمان باش له بیره تۆ خۆت خاتون و سه‌رۆكی وڵاتێكی جوانی دوای فاشیه‌تی ئه‌ڵمانی و رووخانی دیواری به‌رلینی، وڵاته‌كه‌ت مارانگه‌سته‌ی ده‌ستی فاشیه‌ته، هیوادارم له دیدگای پرسه‌كانی مافی گه‌لانه‌وه، له چه‌مكی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌لمانییه‌وه، له پره‌نسیپه‌كانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانه‌وه سه‌یری ئه‌و قوربانیی و مه‌زنییه‌ی گه‌لی كوردستانیش بكه‌ی، ئه‌و قوربانییه زۆر و مه‌زنه‌ی ئه‌و گه‌له داویه‌تی، نه‌ك بۆسه‌ربه‌خۆیی وڵاتێك، به‌ڵكو بۆسه‌ربه‌خۆیی و ئازادی چوار وڵات ده‌شێت .




