هه‌ولێرو به‌جیهان بوونێكی تر
1__2019_06_19_h15m45s46__BA.jpg)
د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
ئه‌م هه‌واڵه (بۆیه‌كه‌مینجار پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كانی فرانكفۆن)، هه‌واڵێكی ئاسایی نییه، به ئاسایی به‌سه‌ر كوردستانیان و هه‌ولێرییه‌كان گوزه‌ر بكات، ته‌نیا گرفتی ئه‌وه بوو له به‌ختی ئه‌و هه‌واڵه، له‌گه‌ڵ گه‌رمه‌گه‌رمه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی مێژوویی و سیاسی سوێند خواردنی سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته نێو رۆژڤی میدیاكانه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه بۆ هه‌ر كه‌سێ (مژێكی له هه‌وای هه‌ولێر دابێ و به‌یانییه‌ك، چاوی به‌قه‌ڵای هه‌ڵهێنابێ) و به ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێڕه‌وه‌كه بووبێ، گرنگ و جێی بایه‌خه.
هه‌ر ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئه‌و هه‌ولێرییانه‌ش كه گه‌رده‌نبه‌رزیان هی سه‌فین و به‌خشنده‌ییان هی قه‌راجه، سه‌رده‌مێك له قوتابخانه‌و شۆڕشی ئه‌یلول و به‌رخودانی تریشقه و گۆڵه‌و هاژه‌ی بڕنه‌ی برایمه‌فه‌ندی په‌روه‌رده بووبن و چركه‌ساتێكیش له زه‌مزه‌مه‌ی فه‌قێیانی حه‌وشی مزگه‌وت و تۆزێكیش له ئاهه‌نگی سه‌دای زه‌نگی كڵێسه‌كانی عه‌نكاوه په‌روه‌رده بووبن..
ئه‌م هه‌واڵه (هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كانی فرانكفۆن) نه‌ك هه‌ر زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه، به‌ڵكو به جیهان بوونێكیتره، دانپێنانێكی دیكه‌ی جیهانییه بۆ ئه‌م شاره‌ی، كه رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی له ئان و ساتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا به‌م گوزارشته كورت و پڕ به‌ها مێژوویی و شۆرشگێڕییه له وه‌سفی هه‌ولێردا گوتی: (هه‌ولێر .. هه‌ر هه‌ولێره).
هه‌ولێر، هه‌ر هه‌ولێره، وا جارێكی دیكه و له به‌جیهانبوونێكی دیكه‌دا خۆی به‌نێوه‌ندی جیهانی ده‌ناسێنێته‌وه‌و له نێو كۆڕبه‌ندێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوی شاره‌كانی فرانكفۆن.
له سه‌رده‌می تازه‌ی خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان دا به تایبه‌تیش له دوای كرانه‌وه‌ی جیهان و وڵاتان به‌ڕووی یه‌كتری و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنی گوڵوبالیزه‌یشن زۆرجار و له زۆر بواردا ڕۆڵی تیپێكی وه‌رزشی یا هونه‌ری یا كه‌سایه‌تییه‌كی باڵای بواری ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی یا نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی یا كه‌ناڵێكی میدیایی به‌ناوبانگ و زۆرجاریش شارێك له شاره‌كان له به‌ر پێگه‌ی مێژوویی و سیاسی و گه‌شتوگوزاری یا بوونی چه‌ند ناوه‌ندێكی باڵای دیاری بوارێك له بواره‌كانی ژیان، بۆ ناساندنی پرسی سیاسیی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، رۆڵیان له بزاڤی سیاسیی و پارت و لایه‌نی نیشتیمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا كه‌متر نییه و نابێ بۆ بوونیان به سونبوڵ و به ناسنامه و ناساندنی پرسه نیشتیمانییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه.
قسه له سه‌ر هه‌ولێر و پارێزگا و شار و پایته‌ختی كوردستانه، قسه له سه‌ر به ئه‌ندام بوونیه‌تی له رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كانی فرانكفۆن.
هه‌ولێر تا ده‌گاته رۆژی ئه‌مرۆی، خۆی سیفه‌ت و خاسیه‌ته‌كانی به‌جیهانبوونی له ڕه‌گی میژوویی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی به‌ر له زایین، بۆ نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانی پێبه‌خشراوه.
سه‌روه‌ری هه‌ولێر، وێرای مێژووه‌كه‌ی، له میهرو له به‌خشنده‌یی خاك و ئاو و هه‌وایه‌كه‌یه‌تی، له جۆر و ته‌رز و داب و ره‌وشتی ژیان و سروشتی گوزه‌ران و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك و نه‌شونوماكردنی و كلتوری لێبورده‌یی و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌ولێر له قۆناغه‌كانی ژیانی ئه‌وه‌نده سه‌دان ساڵه‌ی دا وا بێمنه‌ت ژیاوه، قۆناغ به قۆناغی شار بوونی خۆی بڕیوه، گرفتی شاربوون و مرۆڤ دۆستی و گوزه‌ران و ژیانی تێپه‌ڕاندووه.
هه‌ولێر له ساڵی 1922 وه دوای لكانی بێخواست و ویستی خه‌ڵكی كوردستانی باشور، به عێراق، حكومه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراقی به‌ریتانی په‌راوێزی ده‌خا و تا بۆیان لوابێ دایده‌ته‌پێن و دایده‌رزێنن، به جۆرێك له گوندێك بچێ، گوندێكی گه‌وره، نه‌ك ئه‌وشاره و ئه‌و په‌رستگایه‌ی كه سه‌رده‌مانێكی زۆر شوێن و پێگه‌ی ژیان و پێته‌ختی خواداوه‌نده‌كان و نووسراوی مێژوویی مرۆڤایه‌تی(كێله‌شین)ی سه‌ر ئه‌و بستۆكه‌ی دوژمن ناوی لێناوه سنوور و (كه‌ناڵی ئاوی سنحاریب) بێت له به‌ستۆره‌وه بۆ هه‌ولێر و قه‌ڵاكه‌ی.
هه‌ولێر، گه‌ر بزاڤی شۆرشگێری بارزان هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه، له شۆرشی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانه‌وه و دواتر شۆرشی یه‌كه‌م و دووه‌می بارزان له سییه‌كاندا و پاڵپشت و هاوته‌ریب له گه‌ڵ گوڕوتینی بزاڤی چاپ و رۆشنبیری و كلتوری و چاپخانه و رۆژنامه و گۆڤار و كتێب و كامیره‌ی فۆتۆگرافی جوته برای موكریان حوزنی و گیوی، هه‌ڵاتنی تیشكی خۆری شۆرشی ئومێدی مه‌زنی ئه‌یلول نه‌بوونایه. چاپ و چاپخانه له ئه‌ڵمانیاوه بۆ حه‌له‌ب و له رۆژئاواوه بۆ رواندز و هه‌ولێری باشور و نه‌عره‌ته‌ی شۆرش و به‌رخودانی ژیانی سه‌رفرازی بارزان بۆ هه‌ولێر و ته‌واوی كوردستانیان ، ئێستا ئێسك و پروسك و بزگوڕی ئه‌نفاله‌كانی هۆلاكۆ و جێسمی هه‌سپی تیموری له‌نگ و سه‌رفه‌ربه‌رلگی سوڵتانی ئه‌سته‌مبۆڵ و چنگوڕكی شای عه‌جه‌می تاران و هێرش و په‌لاماره‌كانی ته‌عریب و ته‌رحیلی خو‌شكه‌كانی ( ان ) و(كان )ه ی به‌غدا، بۆ رۆژی ئه‌مرۆ زۆر به ئاسانی له سه‌ر نیوچه‌وان و به دامێنی قه‌ڵاوه به‌دی ده‌كران و ( رۆژی كورد كز‌و، شه‌وی غه‌یره‌ش تاریكستانی داگیركاری ) ده‌بوو.
هه‌ولێر له مێژووی سه‌روه‌ریدا، له‌دوای ڕاپه‌رینی ئازاری 1991 وه پێ به‌پێ و ده‌رفه‌ت به‌ده‌رفه‌ت سه‌روه‌ری و پێگه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه، و به‌رزتر و جوانتر به‌ره‌و ئاسمانی كوردستان و ناوچه‌كه گه‌شه ده‌كات و به وه‌رچه‌رخانی شایسته‌ی سیاسی و ئابوری و بوژانه‌وه و قوڵتر كردنه‌وه‌ی مۆزایكی كلتوری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ئایینی و یه‌كتر قبوڵكردن هه‌موو ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ی به مه‌به‌ستی داگیركاری دوای ئازاری 1991 به شه‌ری داعشیشه‌وه هاتوونه‌ته پێشی، سه‌ربه‌رز و مه‌ردانه ده‌یانبوارێنێ و پێگه و ناسنامه‌ی به جیهانبوونی خۆی پته‌وتر ده‌كات.
وا ئه‌مرۆ كه پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌ندامی (رێكخراوی شاره‌كانی فرانكفۆن)، هه‌رچه‌ند ئه‌و شانازییه‌ی بۆ بگه‌رێته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه راستییه‌ش بۆ مێژوو بگوترێت، پشكی هه‌ره‌زۆری سه‌روه‌رییه‌كه‌شی له دوای راپه‌ڕینی 1991 و دواتر له دوای 1996 پێ به پێ، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ر ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ته لێوه‌شاوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌وێت، له بنیاتنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ی خه‌ڵكی به(گوند) ناوزه‌دیان كردبوو، ئه‌و ئه‌قڵه داهێنه‌ر و ده‌سته ئه‌مینه‌ی بارزانی نه‌ك هه‌رهه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵكو كوردستانیشی له رۆژانی ته‌نگانه و لێواری كه‌وتن دا رزگار كرد و پیلانی داگیركارانی له گۆڕنا.
هه‌ر له‌م بۆنه‌دا رۆڵی پارێزگاره كارامه‌كه‌ی هه‌ولێر نه‌وزاد هادی به‌رز ده‌نرخێندرێت وه‌ك شاره‌زاو خه‌مخۆرێك بۆ شاره‌كه‌ی بۆ كوردستان و رێبازه‌كه‌ی بۆ ئاشتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوه‌دانی بۆ دروشمه بنه‌ره‌تییه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
پیرۆزه هه‌ولێر، وا جارێكی دیكه به جیهانبوونی خۆت سه‌لمانده‌وه و نه‌خشه له شاره‌كانی دیكه‌ت بێت، كوردستانه‌كه‌م .




