١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

تێکەڵکردنی پەیپەڕەکان نامانگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info
كه‌ریم قادر
 
 
بەدانانی مەرج و هەڕەشەی تێکچوونی دۆخی ناوخۆی هەرێم، لەوە زیاتر هیچیان مەشێوێنن و ئاڵۆز مەکەن. لەڕووی جوگرافیا و مێژوو کەرکووک و ئیدارەی هەرێم یەک بازنەن، مێژوو بۆخۆی شاهیدە پارتی هیچکات ئامادەی دەستبەرداری نەبووە و نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەچاو چاوەڕوانی دەنگدەر و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە دوا کەوتووە، لەگەڵ کۆی ئەو کێشەیە( کێشەی کەرکووک) یا دانانی فەرمانبەرێک دوو شتی جودان.
 
 لەبەرایی هەر جیاوازییەک، کێشەی کەرکووک دەستوورییە و بە جێگیرکردنی مادەیەکی دەستووری نەخشەرێگەی (Road Map) چارەسەرکردنی داڕێژراوە. واتە بە بەرژەوەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە چارەسەرکردنەکەی پەیوەندی بە دانانی " فەرمانبەرێکی یەکێتییەوە" نییە، ئێجا تۆ هەرچ ناوێکی لێدەنێیت. 
 
لەم سۆنگەوە بۆئەوەی ئەسڵی پرسەکە لەبیر نەکرێت، پێویستە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی سەرلەبەری ئەو نەخشەرێگەیە ( مادەی ١٤٠) کە ئەویش بە ئەنقەست گەلێک فەرامۆش کراوە، لەمیانەی هەنگاوی کردییەوە هەوڵەکان لەگەڵ عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چڕ بکرێنەوە و بێنەچارەسەر، نەخاسمە بەپێی دەسەڵات سەرکۆماری کۆن و نوێ توانای ئەنجامدانی هەندێک بڕگەی هەیە و هەبوو. لەوەش گرینگتر، وەک هەنگاوی بەرایی پێویستە شوێنەواری ئەو دیاردە ملیشیایەی بەرئەنجامی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر رەش بکرێتەوە بۆئەوەی جارێکی دی لە هیچ لایەک هەم کەس زاتی تاوانی وا نەکات، هەم خەڵکەکەی هەست بە شکۆ و هاووڵاتێتی خۆیەوە بکات، نەک لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری بێ ناسنامەوە هەر رۆژێک بە بیانووی داتاشراو هەتک بکرێن.
 
 رووداوەکان و لێدوانی بەرپرسانی حزبە کوردستانییەکانی مایەوە لەو شارە - کە هەن شانازی بەوەها ماناوەیەک دەکەن- بەڵگەی بێسەروبەری دۆخی ئاسایشی ئەو پارێزگایەن، نەک ویستی بەرتەنگی چەند کەسێکی حزبێکی دیاریکراو. کاتێکیش بەڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر بەئاڕاستەی چارەسەر ئەو دۆخە نەویستراوە جێبەجێ کرا، کەرکووک رزگار بوو، ئەوکات رێککەوتن لەسەر دانانی فەرمانبەرێکی سەڕاست و نیشتمانپەروەری قبوڵکراو لەخۆی ئاسانتر نییە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار