سەرۆکایەتی هەرێم وێستگەیەکی نوێی خەبات

د. ڕێبین سەلام
کەمن ئەوانەی بە کەسایەتی سەرکەوتوو دەبێژن سەرکەوتوو، زۆریشن ئەوانەی دوژمنی سەرکەوتنن، چونکە تەنیا مرۆڤە سەرکەوتوو ولە ژیان وعەقڵ تێر بووەکان دەتوانن دان بە سەرکەوتویی خەڵکانی دیکەدا بنێن کە بە تەبیعەتی حاڵ رێژەیەکی کەمترە لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، و رۆژانە لە چواردەور و شوێنی کار و شوێنی خوێندن و کایە هەمەچەشنەکانی کۆمەڵگەی خۆشمان درک بە ئەم راستیە دەکەین و لەوانەیە هەر ئێستا لە زەینی چەندین خوێنەری بەرێزی ئەم چەند رستەیە جۆرەها نمونەی دوژمنی سەرکەوتن و ناوسک لە با وەک بروسکە بە زەینی ساف و بێگەرتاندا راخوشێک و گوزەر بکات، بەهەرحاڵ یەکێک لە سەرکردە گەنج و بەتواناکانی گەلەکەمان (جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانیە) کە هەر لە تەمەنی لاویەوە رۆڵی کاریگەری بینیوە سەرەتا لە ئۆرگانە حیزبیەکان پاشانیش لە ئۆرگانی حکومەتدا، کە دوایەمین رۆڵی جەنابیان وەک سەرۆکی کابینەی هەشتەمی موئامەرە لێ کراوی هەرێم دەورێکی باڵای بینی لە بەهاوسەنگی هێشتنەوەی کابینەکە سەرەرای بەجێ هێشتنی و نمەک بەحەرامی هەندێک حیزبی سیاسی لە دوا ساتەکاندا، بەر لەم کشانەوەو دەگە لێدانەی دەگەچیان کە هیچیشیان لێ هەڵنەکڕاند جگە لە داڕمانی متمانەی خەڵکی کوردستان پێیان و کەمبوونەوەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا، خودا دەزانێت بە فیت و راوێژی چ کاڵفامێک بەو کارە هەستان و گوایە وەک بانگەشەی هەڵبژرادن کیسەی خاڵی ئەعمالیان پڕ دەکەن لە سەروەری بەو کشانەوەیە، جگە لەو دوا قەیرانە کابینەی هەشت کابینەیەک بوو شانی دابووە بەر قەیرانەکان و چەندین دەستکەوتی مەزنی مێژووییش لە سایەیدا تۆمارکرا لەوانە (ریفراندۆمەکەی ۲٥ ی ئەیلولی ۲٠۱۷) وتێک شکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی هاوچەرخ (داعش). سەرەڕای نزمبونەوەی نرخی نەوت وبڕینی بەشە بودجەی کوردستان وقەیرانێکی قورسی دارایی، هەروەها شکاندنی ئەو تەوقەی کرابووە ملی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەم دەستکەوتانەی جەنابی کاک نێچیرڤان بێگومان زەمینەسازی ئەمنی دەوێت کە جەنابی کاک مەسرور لە هەلومەرجێکی گەلێک دژواردا ئەو زەمینەسازیە ئەمنیەیی دابین کردبوو، ئەمانە وچەندین خاڵی بەهێزی دیکە کە لە کەسایەتی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی دا هەیە وا دەکات چاوەڕوانی سەرۆکێکی هەرێمی بەهێز وسەرکەوتوو بین وەک وێسگەیەکی نوێ ی خەبات.




