لیبراڵ ئینتەرناشناڵ بە فەرمی بانگهێشتی نوێنەری پارتی دەكات

سەنیگال-KDP.info- لەسەر بانگیهَشتی فەرمیی لیبراڵ ئینتەرناشناڵ، كە ئاڕاستەی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرابوو بۆ بەشداریكردن لە ٦٢ـەمین كۆنفڕانسی گشتی، ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، دارا باراوی، بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (دەككار)ی پایتەختی وڵاتی سەنیگالە.
رۆژی پێنجشەممە ٢٩/١١/٢٠١٨، دەستپێكی فەرمیی كۆنگرەكە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی سەنیگال، محەممەد داسۆنی بەڕێوە چوو. پاشتر لە گفتوگۆیەكی دوولایەنەدا، نوێنەری پارتی سوپاسی دكتۆر جولی مینۆڤای كرد كە هەمیشە نزیكە لە دۆزی خەڵكی كوردستان و ئاریشەكانیان و، بەڵێنی دا لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
شاندی پارتی، هەروەها بەشداری لە دیدارێكدا كرد كە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی نیشتمانیی سەنیگال، مستەفا نیاسسییەوە ساز كرابوو، كە تێیدا سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی بۆ ڕێكخراوەكە هەڵدەبژێردرێن و نوێنەری پارتییش وەك چاودێر بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتیی نوێی رێكخراوی لیبراڵ ئینتەرناشناڵدا كرد.
جێگای ئاماژەیە، سەرۆكی ئەمجارەی لیبراڵ ئینتەرناشناڵ ئافرەتێكی ئەفریقاییە بە ناوی حەكیمە ئیلحەیتی، كە بە رەگەز خەڵكی وڵاتی شاهانەی مەغریبە و دۆستی گەلی كوردستانە. لە پاش هەڵبژاردنی خاتوو حەكیمە ئیلحەیتی و بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییەكان، نوێنەری پارتی بە فەرمی بانگهێشتی بەڕێزیانی كرد كە سەردانی كوردستان بكات و ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە بانگێشتنامەكەیان قبووڵ كرد.
شیاوی باسە، لە دەستەی سەرۆكایەتیی نوێی لیبراڵ ئینتەرناشناڵدا دۆستێكی دیكەی گەلی كوردستان و ئەندامی سەنتەرپارتیی وڵاتی سوید، عەبیر ئەلسەهلانی، هەڵبژێردرایەوە.
لیبراڵ ئینتەرناشناڵ، چەترەڕێكخراوێكی نێودەوڵەتییە كە لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە و لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهان ئەندامیان هەیە، كە رێژەیەكی بەرچاویان لە دەسەڵاتدان و گاریگەرییان لە ڕووی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی لە جیهاندا هەیە.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
