٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

كونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌ پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  کونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی كرد و به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتیی حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردوه‌؛ هاوكات پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌ حكوومه‌تی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

 

له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، کونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، مارتین وار، وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوای خواست كه‌ به‌ زووترین كات ئه‌نجامی كوتایی ڕابگه‌یه‌ندرێت و گفتوگۆی نێوان پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكات بو پێكهینانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.

 

هۆشیار سیوه‌یلیش به‌ وردی باسی له‌ هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مه‌ڕ پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و دواین گۆرانكاریی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد.

 

بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی جه‌حتی له‌ گرنگیی یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد كرده‌وه‌ له‌ عێراقدا، تاكو بتوانێت مافه‌ ده‌ستووری و ڕه‌واكانی به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پیكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوی كوردستان به‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو.

 

كونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی كرد و به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتیی حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردوه‌ کە حكوومه‌تی به‌ریتانیا گاریگه‌رییه‌كانی به‌كار دێنێت بۆ جێبەجێکردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق و باشتربوونی په‌یوه‌ندییەكانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ و به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و سه‌قامگیری و كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان. 

هەواڵی پەیوەندیدار