یۆنامی و پارتی بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن جەختیان لە هەماهەنگی کردەوە

هەولێر-KDP.info- شاندێکی یۆنامی سەردانی مەکتەبی پێوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان یۆنامی و پارتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەب، پێشوازیی لە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان، مۆنیاراتزی مۆتسی، ڕاوێژکاری سیاسیی نووسینگەی هەرێمایەتیی یونامی لە هەولێر کرد .
لە دیداری عەلی حوسێن لەگەڵ مۆنیاراتزی، ڕاوێژکاری سیاسیی نووسینگەی هەرێمایەتیی یونامیدا، ئاماژە بە دواین پێشھات و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و بارودۆخی دوای پرۆسەی ھەڵبژاردن و پێشهات و گفتوگۆ و کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئایندەی عێراق و گەیشتن بە دەرەنجامێکی باش و تەندروست بۆ گەلانی عێراق بە گشتی کرا.
هاوکات باس لە پرۆسەی دیموکراسیی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگییەکان بۆ تەواوی پرسە سیاسییەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یونامی کرایەوە .

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
