فینلەندا بە رێزەوە دەڕوانێتە رۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی

ھەولێر-KDP.info- لە سەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلەندا، شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە ئەو وڵاتە و چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی سیاسییان لەگەڵ ناوەندە گرینگەکاندا ئەنجام دا، بە شاندەکەش راگەیاندراوە، کە وڵاتی فینلاند بە رێزەوە دەڕوانێتە رۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی.
لە میانەی سەردانی شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی وشیار سیوەیلی، بۆ وڵاتانی دەرەوە و لە دواوێسگەی سەردانەکانیان و لە سەر بانگێشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلەندی، چوونە ئەو وڵاتە و لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەت، خاتوو پەیڤی لاین باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە بەغدا و بە ئامادبوونی خاتوو تاریا کانتۆڵا جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی فینلەندا و سیاسەتمەداری پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەو وڵاتە پێشوازی کران.
لە میانەی کۆبوونەوەکانیاندا، هەردوو لا دوا پەرەسەندنەکانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و ڕەهەندەکانی دوای تێکشکاندنی داعش لە کوردستان باسکران، هەروەها ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی و دۆخی هەرێمی کوردستان دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کرا، خاتوو پەیڤی لاین لە دوا سەردانیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کردووە و هەموو ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، بۆ فراوانترکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان خستە ڕوو و ڕایانگەیاندووە، کە زۆر بەرژەوەندی هەیە، کە هەردولا دەتوانن کاری لەسەر بکەن، لە پێناو بە هێز کردنی و فراوانکردنی پەیوەندیەکان، گوتووشییەتی کەوا پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت بناغەیەکی پتەو لە پەیوەندییە سیاسیی و دۆستانەی نێوان هەردوو لا دابڕێژێت، کە خزمەت بە پێشکەوتن و بەرژەوەندییەکانی نێوان هەردوو لا بکات.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سوپاسی پێشوازی و تێڕوانینی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی نوێی وڵاتی فینلەندای کرد، بۆ عێراق و تایبەت بە ڕۆڵ و پێگەی کورد، داواشی لێکردن، وڵاتی فینلەندا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا گوشار بخەنە سەر عێراق بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکی تر دا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێو تەلاری پەرلەمانی فینلەندا لە لایەن پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری ناسراو پێکا هاڤیستۆ، سەرۆکی پێشووی پارتی سەوزی فینلەندی و کاندیدی پێشووی سەرۆک کۆماری لە فینلەندا پێشوازی کران، هەردوولا پرسە گەرمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕی داعش و بڕینی بودجەی هەرێم لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان گفتوگۆی نێوانیان بوو.
قەیرانەکانی ناوخۆیی عێراق و کاریگەری دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە لە دۆخی ناوخۆیی عێراق و چەندین بابەتی جێی بایەخ، لە نێوان سەرۆکی پێشووی پارتی سەوزی فینلەندی و شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیدا تاوتوێ کران، ناوبراو پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆی بۆ مافە دەستووری و ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هاوکات پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە شاندی پارتی ڕاگەیاند و گوتی: وڵاتەکەی بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە رۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها هوشیار سیوەیلی بە فەرمیی بانگێشتی ناوبراوی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئەویش بانگێشتەکەی قبوڵ کرد و بە هەنگاوێک باشی زانی، کە لە کاتێکی گونجاو دا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەویش بۆ ئاشنابوون بە ژینگەی سیاسی و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان.
هەر لە میانەی سەردانی شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وڵاتی فینلەندا، لە لایەن سامۆلی سینیسالۆ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دەزگای توێژینەوەی سیاسی بۆ پرسەکانی ستراتیژی و ئاسایش و پێشکەوتن لە دەزگای ناسراوی سۆرسا فاوندەیشن، نزیک لە پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلەندا کۆبوونەوە و گرنگی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر شانۆی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات ناکۆکییەکانی حکوومەتی هەرێم و ناوەند و پرسی دەستوور بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.
هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ و کەلتووری پێکەوە ژیان لە کوردستان و ئاسۆی ئێستا و ئایندەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ دەزگای تینک تانکی سۆرسا تاوتوێ کران و داوایان لی کردن، کە پرسی کورد و پێشکەوتنەکانی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاشتی و ئاسایش بخەنە نێو بازنەی چالاکی و توێژینەوەکانی سیاسی و ستراتیژییەکانی دەزگای ناسراوی سۆرسا فاوندەیشن.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
