٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

پرسەی دڵۆڤان بارزانی لە قاهیرە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە بارەگای مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، پرسەی کۆچی ناوادەی جوانەمەرگ دڵۆڤان ئیدریس بارزانی، بە ئامادە بوونی کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و راگەیاندکار و رۆژنامەنوووسان و نوێنەری حزبە سیاسییە میسری و کوردستانییەکان بەڕێوە چوو.

لە سەردانی کۆی کەسایەتییەکاندا، سەرخۆشی و هاوخەمیی خۆیان دەربڕی بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەروەکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خانەوادەی بارزانی.
کەسایەتییەکان لە لایەن شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە قاهیرە پێشوازی دەکران و، سوپاسی ئامادەبوون و بەشداریکردنیانی لەو پرسە و هاوخەمییان بۆ کۆچی دوایی خوا لێی خۆش بێت دڵۆڤان بارزانی دەکرد.

 


هاوکات، مەکتەبی پارتی لە قاهیرە، چەندین پەیوەندیی تەلەفۆنی و نامەی پیگەیشتووە لە لایەن کەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیرییەوە کە هاوخەمیی خۆیان دەربڕیوە و بە ناوی مەکتەبەوە، شێرکۆ حەبیب سوپاسی هەموو لایەک دەکات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار