پارتی و پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی له سیاسه‌تی عه‌ره‌باندن و هێرشی سه‌ر عه‌فرین نیگه‌رانن
هه‌ولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی کوردستان، وێڕای نیشاندانی نیگه‌رانییان له سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێراق و پێشێلکارییه‌رکانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جێناکۆکه‌کان، هاوكات دڵگرانیی خۆیشیان له هێرش و په‌لاماردانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خسته ڕوو و هیوایان خواست، ئه‌م په‌لاماره سه‌ربازییانه بوه‌ستێندرێن چونكه خزمه‌ت به ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که ناکات.
هه‌ڵوێستی ئه‌م دوو لایه‌نه، له دیدارێكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌یاندا بوو، كه له مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (پ د ك) به‌ڕێوه چوو. شاندی باڵای پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی که پێکهاتبوون له محه‌ممه‌د سه‌عده‌دین ئیلخانڵی، سه‌رۆکی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی و سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ناوبراو له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی و به‌رپرسی لقی هه‌ولێری پارتی ناوبراو، له لایه‌ن هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌به‌وه پێشوازییان کرا.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا هه‌ردوو لا دواپێشهاته‌کانی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و، گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه و پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندی و دیالۆگی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا به ئاراسته‌ی گوشار خستنه‌سه‌ر حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ رێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها شایسته داراییه‌کانی و په‌نابردنه به‌ر دیالۆگ بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کانی سیاسی، ئابووری و ده‌ستووری، باسکردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ناوچه‌که خسته به‌ر باسه‌وه.
هۆشیار سیوه‌یلی ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی نیشتیمانیی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌کان، به تایبه‌تی داکۆکیکردن له مافه ده‌ستوورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم و قۆناغی دوای ڕیفراندۆمی و هه‌وڵه‌کانی چاکسازی له ناو دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوه‌خت به‌رز نرخاند.
هاوكات ڕۆڵی فراکسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگ و لێکتێکگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کانی لایه‌نه‌کانی تری كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ر به گرینگ زانی و ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌شدا هه‌ردوو پارتی دۆست هاوکاری و ڕاوێژیان هه‌بێت بۆ بره‌ودان به یه‌کهه‌ڵوێستی و یه‌کڕێزیی نێوان پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی تر و به‌تایبه‌تیش بۆ یه‌کڕیزی و دیالۆگ و هاوهه‌ڵوێستی بۆ ساتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، که به سوودی خه‌لکی کوردستان بشکێته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌روا هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێراق و پێشێلکارییه‌رکانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جێناکۆکه‌کان له که‌رکووک و خورماتوو و شوێنه‌کانی تر ده‌ربڕی، که به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌که و عه‌ره‌باندن و نانه‌وه‌ی کێشه‌ی سیاسی و به په‌لاماردانی سه‌ربازی بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و، درووست‌کردنی گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری، بارۆدۆخێکی ناسه‌قامگیر و مه‌ترسیداری له ناوچه‌که درووست کردووه.
هاوكات هه‌ردوو لا کۆک بوون، که پێویسته حکومه‌تی ناوه‌ندی به دیالۆگ و ئاشتیانه کێشه سیاسی و ده‌ستوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکات و، سنوورێک بۆ توندوتیژی و پێشێکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له که‌رکووک و خورماتوو به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌که دابنێت و، هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که بدرێت بۆ سه‌ر شوێنی پێشووی خۆیان و، ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که دابین بکرێت بۆ ساتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی.
هه‌روا هه‌ردوو لا دڵگرانیی خۆیان به هێرش و په‌لاماردانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ربڕی و هیوایان خواست، ئه‌م په‌لاماره سه‌ربازییانه بوه‌ستێندرێن و به میتۆدی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کانی نێوانیان بکرێت، که ته‌نیا خه‌ڵکی سیڤیل زیانیان پێ ده‌گات و خزمه‌ت به ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که ناکات.
سه‌رکردایه‌تیی پارتی گه‌شه‌پێدانی تورکمانی هه‌روا ستایشی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد، له په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به ئاراسته‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارۆدۆخه نه‌خوازراو و هه‌ستیاره‌ی له دووای 16 ئۆکتۆبه‌ری ڕابردوو هاتووه‌ته کایه‌وه.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
