٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

پارتی و حزبی تەجه‌مموعی میسری، بە بایه‌خه‌وە دەڕواننە پەیوەندیی نێوانیان

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌ لە بارەگای حزبی تەجەمموع لە قاهیرە به‌ڕێوه‌چوو، (عاتف مغاوری) جێگری سەرۆکی حزبی تەجەمموحی میسری و (شێرکۆ حەبیب) بەرپرسی نووسینگەی پارتی لەو وڵاته‌، جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ پێوه‌ندیی نێوانیان كرده‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا، (عاتف مغاوری) بە بایه‌خه‌وه‌ له‌ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لای ڕوانی و هیوای خواست، کە پەیوەندییەکان پته‌وتر بن، کە لە بەرژەوەندیی هەردوو لادا بێت، هاوكات ئاماژەی بە رۆڵی کورد و سەرکردایەتی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی کرد لە سەقامگیری ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و هیوای خواست کورد ئامانجەکانی بیتە دی.

لای خۆیەوە نوێنەری پارتی لە قاهیرە، وێڕای گەیاندنی سەرەخۆشی و پرسەی جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتیی پارتی بە بۆنەی کارە تیرۆریستیەکەی ئەم دواییەی ناوچەی سینا کە ٣١٠ هاووڵاتی سیڤل بوونە قوربانی، ئامادەی هاوکاری و پشتگیریی پارتی راگەیاند بۆ هەر کارێک دژی تیرۆ.
(شێرکۆ حەبیب) هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌ گرینگیی وڵات و گەلی میسر و، بایه‌خی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا دا، ڕۆشنایشی خستە سەر ئەوەی گەلی کورد هەردەم ئامرازی سەقامگیری و تەباییە لە ناوچەکەدا، لەو راونگەیه‌شه‌وه‌ کوردستان بە ناوچەیەکی ئارام و پێکەوەژیان ناو ده‌برێت.
سەبارەت بە گرفتەکانی نێوان حكوومه‌تی عێراق ق حکوومەتی هەرێمی كوردستانیش، بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە میسر ئاماژەی دا کە پارتی هەردەم سوورە لەسەر چارەکردنی گرفتەکان بە شێوازی دیالۆگ و گفتوگۆ و، پابەندبوون بە دەستووری عێراقی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار