سه‌رۆك بارزانی: بێ گه‌ره‌نتیی كۆنكرێتی ڕاپرسی دواناخرێ.. زمانی هه‌ڕه‌شه له دراوسێكان قه‌بووڵ ناكه‌ین

سۆران-KDP.info- له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا له شارۆچكه‌ی سۆران، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا دوو یان سێ ڕۆژێكی دیكه به‌دیلی دروستمان به ده‌ست گه‌یشت، له 25ی 9دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، ئه‌گه‌رنا، یانی كه گه‌ره‌نتیی كۆنكرێتی نه‌بێ، ڕاپرسی ئه‌نجام ده‌درێ و، ئیدی بریارمان داوه چی دی بڕوا به به‌ڵێنی زاره‌كی نه‌كه‌ین. راشیگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه له دراوسێكان قه‌بووڵ ناكه‌ین.
له سه‌ره‌تای گوتاریدا له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریی ده‌ڤه‌ری سۆران كه ده‌یانهه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدار بوون، (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژەی بە رۆڵێ دەڤەرەکە کرد لە شۆڕشەکانی کوردستان و بە جەماوەری دەڤەرەکەی راگەیاند، ئێوە لە ئێستاوە ریفراندۆمی خۆتان کرد. سەرۆکی کوردستان رۆشنایی خستە سەر ئەو ریفراندۆمەی لە رۆژانی رابردوو لە پارێزگای دهۆک و ئەمڕۆیش لە کەرکووک و ئێستایش لە سۆران دەکرێ و گوتی، "ئەمە ریفراندۆمە".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وان ئێستا به ئێمه ده‌ڵێن ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه هێڵی سه‌وز، سه‌یره، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ به هاوه‌ن له هه‌ولێر و شاره‌كانمان بده‌ن. ئێمه ئاماده نین گفتوگۆ له‌سه‌ر سنووری هێڵی سه‌وز بكه‌ین، چونكه نه سنووری كوردستانه و نه هیی كوردستانیش ده‌بێ.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تییشه‌وه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانی دنیا باسی پرسی سه‌ربه‌خۆییمان كردووه، كه‌چی به‌م دواییه گۆران به‌سه‌ر ههڵوێستایندا هاتووه، كه بۆم سه‌یره، جاران كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پرسی كورد و تێكدانی شه‌راكه‌تیان به هه‌ند نه‌ده‌گرت و بڕوایان به‌وه نه‌بوو، گه‌لی كوردستان ده‌توانێ ڕاپرسی ساز بدا، به‌ڵام یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی راپرسی، ده‌ركه‌وت بۆ هه‌موو جیهان بڕیاری گه‌لی كوردستان ه و هیی تاكه‌كه‌س نییه، په‌رله‌مان كارا كرایه‌وه و كوردستانیان سوورن له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان.
(سه‌رۆك بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه، ڕاپرسی ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ڕاپرسی ده‌كه‌ن، ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌یه به جیهان بڵێین سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌دیلی ڕاپرسی نه‌بێ و جێی ئه‌و پرسه بگرێته‌وه مه‌حاڵه دوابخرێ.
هه‌ر له‌باره‌ی داواكاریی وڵاتان بۆ دواخستنی ڕاپرسی، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا دوو یان سێ ڕۆژێكی دیكه به‌دیلی دروستمان به ده‌ست گه‌یشت، له 25ی 9دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، ئه‌گه‌رنا، یانی كه گه‌ره‌نتیی كۆنكرێتی نه‌بێ، ڕاپرسی ئه‌نجام ده‌درێ و، ئیدی بریارمان داوه چی دی بروا به به‌ڵێنی زاره‌كی نه‌كه‌ین، ئێمه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ.
گوتیشی، من ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه له دوای 2003وه چووینه‌وه به‌غدا هه‌ڵه‌مان كرد، ئێمه به نیازی پاك چووینه‌وه به‌غدا، به‌ڵام به‌وه‌یان نه‌زانی، ئه‌وان شه‌راكه‌تیان قه‌بووڵ نه‌كرد و ئێمه‌ش خزمه‌تكاریی كه‌س ناكه‌ین.
هه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه بودجه‌ی هه‌رێمیان بڕی ده‌بوو ڕاپرسی بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه نیمچه هه‌ڵه‌یه‌ك بوو و شه‌ڕی داعش‌یش به‌سه‌ردا هات.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) دووپاتی كرده‌وه، داوا له دراوسێكان ده‌كه‌ین به زمانی هه‌ڕه‌شه قسه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، چونكه زمانی هه‌ڕه‌شه له كه‌س قه‌بووڵ ناكه‌ین. راپرسی گوزارشته له ڕای خه‌ڵك، پاش ئه‌وه وه‌رن گفتوگۆ ده‌كه‌ین و دراوسێیه‌تی باش و هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندیی باش ده‌خه‌ینه به‌ر باسه‌وه، به‌ڵام ئینكاری مافی گه‌لی كوردستان قه‌بووڵ ناكه‌ین.
حەفتەی دابێ، کوردستانیان دەچنە سەرسندووقهكانی دەنگدان و چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن، کە بەڵێیە بۆ سەربەخۆییی کوردستان، (سەرۆک بارزانی) لە گوتارەکانی پێشووتری دا رایگەیاند کە ئیدی کاتی سەربەخۆییی کوردستانە و تا ئێستایش کۆمەڵگەی دەولی ئەو بریتەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان نەکردووە کە گه‌رەنتیی نووسراو و پێویستی تێدابێ، بۆیە رێفراندۆم ئەنجام دەدرێت.




