٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

یاریدەدەری نوێنەری یوئێن لە عێراق: دەبێ پارێزگاریی لە هەرێمی کوردستان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (جۆرج بوستن)، یاریدەدەری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ڕایگەیاند، کوردستان نموونەی سەركەوتنی سەقامگیری و پیكەوژیانە، بۆیە دەبێ پاریزگاریی لێ بكرێت و نەخرێتە مەترسییەوە.

یەكشەممە ١٧-٩-٢٠١٧ لە مەكتەبی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی كرا لە (جۆرج بوستن)، یاریدەدەری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق و شاندی یاوەری.

سەرەتا (هۆشیاری سیوەیلی)، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی کوردستان بەخێرهاتنی بەڕێز (بوستن) و شاندی یاوەری كرد و، سوپاسی نەتەوە یەكگرتوەكانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و هەماهەنگییانەی پێشكەشی گەلی كوردستانیان كردووە. دواتر بە وردی باس لە دواین پێشهاتەكانی عێراق بەگشتی و بڕیاری گەلی كوردستان بەتایبەتی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی کرا. (سیوەیلی) ڕایگەیاند: ''گەلی كوردستان ئەزموونێكی تاڵ و میژوویەكی پڕ لە نەهامەتی و چەوساندنەوەی لە چوارچێوەی عێراقدا هەیە, حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق دەیان ڕێکكەوتننامە و بەڵێنیان داوە و هیچ كات پابەند نەبوون پێیەوە و هەركاتێكیش توانای سەربازییان هەبووبێت، یەكەم هێرش بو سەر گەلی كوردستان بووە بو تێكشكاندن و لەناوبردنی.  گەلی كوردستان هەموو كات بە ئومێد و هەوڵێكی نوێوە هەوڵی داوە لە عێراقێكی دیموكراسی و هاوبەشدا بەشێك بێت, بە شاهدی میژوو و هەموو گەلان و لە نێویاندا نەتەوە یەکگرتووەكان، گەلی کوردستان بووەتە قوربانیی میهرەبانی و لێبوردەیی خۆی, بۆیە چیی تر گەلی كوردستان چاوەڕوانی چارەنووسێكی نادیار و بەڵێنی سیاسەتمەدارانی بەغدا ناكات. گەلی كوردستان گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی كە ناتوانێت لەگەڵ ئەو عەقڵییەتەی لە بەغدا هەیە، بژی, نەبوونی متمانە و تێکچوونی هاوسەنگیی سیاسی و سەربازی و پێشێلكردنی دەستوور و پەنابردن بۆ زۆرینە و كەمینە، كە هەموو كات لە دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان دەبێت, هۆكاری سەرەكین بۆ ئەو بڕیارەی گەلی كوردستان. تەنها ڕێگە بۆ پارێزگاریكردن لە مانەوەی خۆمان و ڕێگرتن لە دووبارەبوونەی جینۆساید و ماڵوێرانی، ئەوەیە کە بڕیاردمان داوە لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆمان لە دەوڵەتی كوردستاندا.''

(بوستن), سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد و ڕایگەیاند، جیهان پیزانینی بۆ خەبات و میهرەبانیی گەلی كوردستان هەیە و دەزانێت كە قوربانیی مێژوون، بۆیە ڕێز لە داخوازی و ئامانجەكانیان دەگرێت. گەلی كوردستان قوربانیی زوری داوە بۆ پاراستن و پاریزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و جیهان, داواكارین بە گیانێكی كوردانەوە لە گفتوگۆ و دانوستان بەردەوام بن لەگەڵ حكوومەت و پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانی تری عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێکكەوتنێك كە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا بێت. ناوچەكە و جیهان بە قوناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە گرنگە لێكتێگەیشتن و هەماهەنگیی زیاتر هەبێـت بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و پاراستی سەقامگیری و بەرەوپێشەوەچوون و بەردەوامیی پێكەوەژیان, كوردستان نموونەی سەركەوتنی سەقامگیری و پێکەوژیانە، بۆیە دەبێ پارێزگاریی لێ بكرێت و نەخرێتە مەترسییەوە. نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەی هەموو هەوڵ و هاوكارییەكە بۆ بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر، كە بتوانن بە ئاشتیانە جیاوازییەكانیان چارە بكەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار