پارت و ناوه‌نده گرینگه‌كانی به‌ریتانیا، بۆ چاودێریی ریفراندۆمی كوردستان ئاماده‌ییان نیشان دا

هه‌ولێر-KDP.info- به هه‌ماهه‌نگی و له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ندین ناوه‌ند و رێكخراو و كه‌سایه‌تی ئاماده‌ییان پیشان داوه نوینه‌ریان بنێرنه كوردستان.
(هۆشیار سیوه‌یلی) به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا، چه‌ندین دیداری ئه‌نجام دا و، له كۆی ئه‌و دیداره‌نه‌دا، به وردی باسی له هوكاری بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
(سیوه‌یلی) داوای لێ كردن، كه نوێنه‌ریان وه‌كو چاو‌دێر بنێرنه كوردستان بۆ چاودێری و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندوم.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندرای نووسینگه‌ی (هۆشیار سیوه‌یلی)، ده‌یان كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌كادیمی و رێكخراو، ئاماده‌ییی خۆیان پیشان داوه كه وه‌كو چاو‌دێر به‌شدار بن له سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی ریفراندومی 25-9-2017 هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی كریكارانی ئۆپۆزسیۆن، پارتی لیبراڵ دیموكرات و پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكوتله‌ند و ویستمنیسته‌ر فاوه‌نده‌یشن و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی تر، له‌وانه‌ن كه ئاماده‌ییی خۆیان بۆ جاودێریی ڕایفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان نیشان داوه.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
