لە قاهیرە 71 مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە

قاهیره-KDP.info- بە بۆنەی 71مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه، نووسینگی پارتی لە قاهیرە ئێوارەئاهەنگ و خوانێکی ساز کرد، کە نوێنەری حزب و لایەنە سیاسی و ئەکادمی و راگەیاندنەکان ئامادەی بوون.
(شێرکۆ حەبیب) بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە قاهیرە، لە وتەیەکدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ بەشداریکردن لەم یادکردنەوەیهدا، ئاماژەیشی بە گرنگی دامەزراندنی پارتی بە سەرۆکایەتیی باوکی رۆحیی کورد بارزانیی نەمر کرد، کە لە کات و ساتێکدا دامەزرا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کوردستان.
(حهبیب) هەروەها باسی لە میژووی پڕسەروهریی پارتی کرد لە ماوەی تەمەنی خەباتی 71ساڵەی خەباتی پر لە تێکۆشان و قوربانیداندا و، تەوەرێگی دیکە وتەکەی باسكردن بوو لە دۆخی ئەمرۆیی کوردستان کە بووه به ناوچەیەکی پێکەوەژیان و تەبابی ئاشتی و ئارامی.
هەر لەوتەکەیدا ئاماژەی بەرۆڵی جەنابی (سەرۆک بارزانی) کرد لە دابینکردنی ئەو پێکەوەژیان و تەباییە، هەروەها هەوڵەکانی بۆ عێراقێکی دیموکراسی و پێکەوەژیان، بەڵام بەداخەوە لایەنەکانی تر لە هەوڵی پشتگوێخستنی دەستوور و رێککەوتنەکاندا بوون،
سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر، بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە قاهیرە ئاماژەی بە سەردانی شاندی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بۆ بەغدا کرد و گوتی گرفتەکان بە دیالۆگ دەبێ چارەسەر بکرێن و رێز لە ئیرادە و بریاری گەڵی کوردستان بگیرێت.
دواتر چەندین گۆرانی لە لایەن تیپی مۆسیقاوه پێشکەش کرا، لەگەڵ ئێوارەخوانێک.
ئامادەبووان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی (سەرۆک بارزانی) و سەرکردایەتیی پارتی کرد بەم بۆنە پیرۆزەوە.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
