٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

سەرۆکی ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی و میسری: پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کوردستان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

 

قاهیرە-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ نوێنەری پارتی لە قاهیرە، سەرۆکی ئەنجوومەنی هۆزەکانی عەرەبی و میسری، پشتوانی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و گوتی، کە رێز لە بڕیارەکانی کوردستانیان دەگرن.

(شێرکۆ حەبیب) نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، پێشوازی کرد لە راوێژکار یاسایی (دکتور سالم یوونس ئەبو غەزالە ئەلخویلدی)، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هۆزەکانی عەرەبی و میسری.
لە دیدارەکەدا، کورتەیەک سەبارەت بە پارتی و باردودۆخی کوردستان لە لایەن نوێنەری پارتی لە قاهیرە باسی لێوە کرا، (شێرکۆ حەبیب) جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسی سەبارەت بە ڕاپرسی ئەوەیە کە لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت، چونکە بڕیاری ڕاپرسی بە دەست گەلی کوردستانە و هیچ لایەنێک ئەو مافەی نییە دوای بخات یا رۆژەکەی بگۆڕێ، تەنیا سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان نەبێت، کە ئەویش سوورە لەسەر ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا.
هەوڵەکانی سەرکردایەتیی کوردستانی بۆ پاراستنی تەبایی و یەکێتیی خاکی عێراق، بەتایبەتی هەوڵەکانی (سەرۆک بارزانی) تەوەرێکی دیکەی باسەکەی نوێنەری پارتی بوو لە قاهیرە و، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە نەهامەتی و تاوانەکانی رژێمەکانی عێراق دژ بە گەلی کوردستان کرد و گوتی، "باشترین بژاردە بۆ ئەوەی ناوچەکە ئارام بێت و کوردستان دووچاری تاوانی دیکە نەبێتەوە و، گەلی کوردستان و گەلی عێراق بتوانن وەک دوو وڵاتی تەبا و هاوسێی یەکدی بژین، سەربەخۆییی کوردستانە."

لای خۆیەوە راوێژکاری یاسایی (دکتور سالم)، هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی کوردستان دەربڕی و، بە ناوی ئەنجوومەنی باڵای هۆزەکانی عەرەبی و میسری، پشتوانی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و رێز لە بڕیارەکانی گوتی، "ئێمە ئامادەین بۆ هەر پێداویستییەک و هاوکارییەک.. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستانی برا."

ئەنجوومەنی باڵای هۆزەکانی عەرەبی میسری، زۆرترین هۆزەکانی میسر و سوودان و ئوردن و لیبیا لەخۆ دەگرێت و نوێنەرایەتیی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن هاووڵاتی عەرەب دەکەن.  

هەواڵی پەیوەندیدار