٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

سەرۆکی پارتی میسری دیموکراتی کۆمەڵایەتی: رێز لە بریاری گەلی کوردستان دەگرین

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە-KDP.info- (شێرکۆ حەبیب) نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قاهیرە  لە لایەن )فەرید زەهران( سەرۆکی پارتی میسری دیموکراتی کۆمەڵاتی، بە ئامادە بوونی )حوسێن جوهەر (بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی دیموکراتی کۆمەڵایەتی بەگەرمی پێشوازی لێکرا، و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەڕبری و هیوای خواست پەیوەندییەکان زیاتر بایەخیان پیبدرێت لەگەڵ گەلی کوردستان بەگشتیی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی، هەر  لە میانە ئەو دیدارە ئاماژەی بە مافەکانی گەلی کورد کرد و رایگەیاند کە ئەوان رێز لە بریاری گەلی کوردستان  ئەنجامی ریفراندۆم دەگرن.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی پارتی میسری دیموکراتی کۆمەڵاتی گوتی کە سەرەرای ئەوەی ئەوان لەگەڵ یەکپارچەی خاکی عێراقن، و لە چوارچێوەیەدا مافی سەرجەم پێکهاتەکان دابین بکرێت لەسەر بنەمای دەستوور،  بەڵام  لە هەمان کاتیشدا رێز لە ئیرادەی کورد دەگرین بۆ بریاردان لە ئایندەی و مافی چارەنووسیان.
لە لای خۆیەوە نوێنەری پارتی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، دوو پاتی کردەوە کە کار دەکەن بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ لایەن و حزبەکانی میسر، کە لەبەرژەوەندی گەلانی هەردوو لا بێت، ئەوەی خستە روو کە گەلی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی هەموو هەوڵەکانی داوە بۆ بونیادنانی دەوڵەتی عێراقی دیموکراسی لەسەر بنەمای هاوبەشی و شەراکەتی راستەقینە و،  )سەرۆک بارزانی( بۆ ئەم مەبەستە هەوڵێکی زۆری دا، بەڵام لایەنی عێراقی سوورن لەسەر پەراوێزخستنی کورد و قەوبووڵ نەکردنی شەراکەتی راستەقینە و جی بەجێنەکردنی بەگەکانی دەستور، هەر لە میانەی ئەو دیدارە بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە قاهیرە ئاماژەی بەو زولم زۆرداری و تاوانانە کرد کە دەرهەق بە میللەتی کورد ئەنجام دراوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا، هەروەها جەختی لەوە کرد کە دەوڵەتی کوردستان دەبێتە هۆکاری سەقامگیری ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچە لەسەر بنەمای رێزگرتن و دەستتێوەرنەدان لە کاروبری ناوخۆ. ئەمەو لەو دیدارە چەندین تەوەری گرنگ باسی ڵیکرا و بیرو رای لەسەر ئاڵوگۆر کرا.  

هەواڵی پەیوەندیدار