په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی، بابه‌تی ڕاپرسی له‌گه‌ڵ ژاپۆنییه‌كاندا باس كرد

هه‌ولێر-KDP.info- بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شداری له کۆنفرانسی ئاشتیی ھێرۆشیما، شاندێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی، له ژاپۆنه.
پێنجشه‌ممه 5-7-2017، شاندیكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (هۆشیار سیوه‌یلی) به‌ربرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، به سەردانیكی فه‌رمی گه‌یشته تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی لییراڵ دیموكراتی حوكمڕانی ژاپۆن و پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن داز دا.
سەردانه‌كه‌دا كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستایه‌تیی كوردستان و ژاپۆن رێك خرابوو، شاندی پارتی له‌گه‌ڵ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ژاپۆن لە پەرلەمان، باسیان له دواپێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عێراق به گشتی و کوردستان بە تایبەتی، هاوكات ئەنجامدانی ریفراندۆم و جەنگ دژی تێرۆر و ھاوکاریی ئابووری بۆ کوردستان کرد.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان تووشی زۆر كاره‌سات بووه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا و هیچ ئاسۆیه‌كیش به‌دی ناكات بۆ به‌ره‌وه‌پێشه‌وه چوونی، بواری ئابووری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و به‌ده‌ستهینانی ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی؛ بۆیه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پاییزی ئه‌مساڵدا له پڕۆسه‌یه‌كی ئازادانه‌دا بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و، ئومیدهی خواست جیهان رێز له‌و مافه‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت كه ده‌یه‌وێت به ئاشتی و دیموكراسیانه به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه.
شاندی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی هه‌روه‌ها سه‌ردانی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنی كرد و لەگەڵ بەرپرسی کاروباری رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئەفریقا (کاتسوھیکۆ تاکاھاشی) کۆ بووه‌وه.
له دیدارێكدا كه چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی ئاماده‌ی بوون، به وردی باس له پەیوەندیی مێژووییی گه‌لی ژاپۆن و عێراق و بڕیاری ریفراندۆم و پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و کوردستان کرا و، داوای پشتیوانیی ژاپۆن بۆ گه‌لی كوردستان جه‌ختی لێ كرایه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، شاندی پارتی به هاوڕێیه‌تی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێك هاتبوو له (مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی قه‌زای شنگال و (علی ره‌شید) سه‌روكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بەشداری ده‌كه‌ن له کۆنفرانسی ئاشتیی ھێرۆشیما و ناگازاکی کە لە شاری ناگازاکی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و دیدارانه‌ی ساز دراون، لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانی ژاپۆن، ئه‌وه‌یان خسته‌روو كه رێز و پێزانینیان بۆ قوربانیدان و به‌هاكانی گه‌لی كوردستان هه‌یه و، رێز له ئامانج و ئاواته‌كانی خه‌لكی كوردستان ده‌گرن.
ئه‌وان پێیان باش بووه كه چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان له ڕێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه یه‌كلا بكرێته‌وه و تێگه‌یشتنی زیاتر بێته كایه‌وه كه ده‌بێته هۆكاری سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زیاتر.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
