بریکاری وەزیری هاوکاریی کۆمەڵایەتیی میسر ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی هەرێم دەربڕی
__2017_08_03_h19m1s54__HK.jpg)
قاهیرە-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، بریکاری وەزیری هاوکاریی کۆمەڵایەتیی میسر ئاماژەی بە ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) و قارمانەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان كرد و ئامادەییشی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
)د. هانی مهەنا)، بریکار و گوتەبێژی فەرمیی وەزیری هاوکاریی کۆمەڵایەتیی میسر، بە بایەخ و گرینگییەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داکۆکی لە ئازادی و دیموکراسی. هەروەها لە میانەی پێشوازیکرانی لە لایەن (شێرکۆ حەبیب)، نوێنەری پارتییەوە لە میسر، دکتور (هانی) خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی نووسینگەی پارتی و ئەو پێشوازییە گەرمە و هیوای زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولای خواست، هەروەها ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی گەلی کوردستان و دابینکردنی پێداویستییەکان.
لە لای خۆیەوە، نوێنەری پارتی لە قاهیرە، سوپاسی بریکاری وەزیری هاوکاریی کۆمەڵایەتی کرد بۆ ئەو سەردانە و بۆ چوونەکانی و، دواتر کورتەیەک لە ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و پەیوەندیی مێژووییی نێوان گەلی کوردستان و میسری باس کرد و تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان بۆ بنیادنانی دەوڵەتی یاسا و دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی سەرجەم نەتەوەکانی عێراق، بەتایبەتی ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی). بۆ ئەم مەبەستە لە تەوەریکی دیکەدا تیشکی خستە سەر تەبایی و پێکەوەژیانی کورستانیان و هەوڵەکان لە پێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەدا. سەبارەت بەریفراندۆمیش ئەوەی خستەڕوو، مافێکی یاسایی و سروشتیی گەلی کوردستانە، کە بریار لە ئایندەی خۆی بدات، بۆ ئەم مەبەستەش تەنیا کوردستانیان خاوەن بڕیارن و بڕیاری ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەش سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان داویەتی و لە ٢٥ سێپتامبەردا بەڕێوە دەچێت و ئێمە پابەندی بڕیاری زۆرینەی گەل دەبین.''
نوێنەری پارتی ئەوشی ڕوون کردەوە: ''سەربەخۆییی کوردستان دوای ئەو هەموو نەهامەتی و زوڵمە، دەبێتە هۆکاری سەقامگیری و هێوریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ برا عەرەبەکانمان لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەدا.''

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
