کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە چارەکردنی کێشەکاندا بەرز دەنرخێنێ
__2017_08_02_h16m30s53__HK.jpg)
قاهیرە-KDP.info- باڵیۆز (حوسام زەکی)، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازیی لە (شێرکۆ حەبیب)، نوێنەری پارتی لە قاهیرە کرد، لەو دیدارەدا باڵویز (حوسام) خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و ئاماژەی بە پیوەندییەکانی نێوان کوردستان و قاهیرە و پارتی کرد. هەر لەو دیدارەدا باسی لە ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی حەکیمانەی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ چارەکردنی گرفتەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە و دیموکراسی و ئەو ڕۆڵەی بەرز نرخاند.
لە لای خۆیەوە، نوێنەری پارتی سوپاسی ئەو پێسوازییە گەرمەی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەب هاوکار و پشتوانی دۆزی ڕەوای کورد بێت. لە تەوەرێکی دیکەدا باسی لە قارەمانەتیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان کرد، لە بەرگریکردن لە دیموکراسی و ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، کە هەزاران شەهید و برینداری لەو پێناوەدا کردە قوربانی. سەبارەت بە پرۆسەی گستپرسیش، نوێنەری پارتی گوتی، ئێمە پابەندی بڕیاری گەلی کوردستان دەبین، لە تەوەرێکی دەیکەدا باسی لە ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ بنیادنانی دەوڵەتی عێراقی دیموکراسی و پێکەوە ژیان، بەڵام بەداخەوە لایەنی تری عێراقی لە هەوڵی گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەتدا بوون، بە بڕینی بوودجەی کوردستان و مووچەی پیشمەرگە و بێگومان ئەمانە و چەندین بڕیاری دژ بە دەستوور وای لە گەلی کوردستان کرد، کە پەنا بۆ گشتپرسی ببات.
هەر لەو دیدارەدا نوێنەری پارتی نامەیەکی (سەرۆک بارزانی)ی بۆ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب، ڕادەستی باڵیۆز (حوسام زەکی) کرد.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
