کونسووڵی تورکیا: دەمانەوێت پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمدا بەهێزتر بکەین

هەولێر-KDP.info- شاندێکی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، کە پێکهاتبوو لە (هۆشیار سیوەیلی)، بەرپرسی پێوەندییەکان و هەڤاڵان (نووری فاخر) و (لاتاو بارزان) سەردانی کونسووڵخانەی گشتیی کۆماری تورکیایان کرد لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا بەرپرسی پەیوەندییەکان پیرۆزباییی یەکەم یادی شکستهێنانی کۆدەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی ئاراستەی کونسووڵی گشتی و حکوومەت و گەلی تورکیا کرد.
هاوکات باسی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم کرا و هەردوولا ئاماژەیان بەوە دا، کە هەر لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە، کە بناغەی پەیوەندییەکان دانرا و سەردانی سەرۆک (ئەردۆغان) بۆ هەولێر لە ساڵی ٢٠١١دا ئەو پەیوەندییانەی بەهێزتر کرد، پەیوەندییەكان ساڵ دوای ساڵ زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن. جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، کە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا ئەوە دەخوازێت، کە ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن.
لە تەوەرێکی تری گفتوگۆکاندا باسی ڕیفراندۆم و هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان لایانەکانی هەرێمی کوردستان کرا و هەردوو لا بە ڕاشکاوی هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان بەرامبەر ڕیفراندۆم خستە ڕوو. کونسووڵی گشتیی تورکیا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەن.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
