٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

شاندی پارتی؛ کۆنسێرڤاتییڤەکانی پەرلەمانی ئەورووپا تێگەیشتنی باشیان بۆ ریفراندۆم هەبوو

سەرچاوە: KDP.info

برۆکسل-KDP.info-  شاندێکی پارتی دیموکراتی  کوردستان لە لە نێو باڵاخانەی یەکێتیی ئەورووپا دا لە لایەن گرووپی کۆنسێرڤاتییڤەکانی پەرلەمانی ئەورووپاوە پێشوازیان لێ کراو پرسی ریفراندۆم و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانیان خستە بەرباسەوە.

بە بانگهێشتێکی فەرمی یەکێتی ئەورووپا شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئایندەی پێکهاتەکانی كریستیان لە عێراق گەیشتە برۆکسڵ کە ئەم کۆنفرانسە لە ئێوارەی رۆژی ٢٨/٦/٢٠١٧  تاکو ٣٠/٦/٢٠١٧ لە نێو باڵاخانەی یەکێتی ئەورووپا دا ساز دەکرێت و لە لایەن گرووپی کۆنسێرڤاتییڤەکانی پەرلەمانی ئەورووپاوە لە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەورووپا و ئەمریکا چەندین شاندی ناوخۆیی و بیانی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراوون. شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان  پێکهاتووە لە هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پێوەندییەکان و سەرۆکی شاند و ئەندامیتی (ئەمیر عەبدوڵلا جەرگیس)، بەرپرسی دێسکی ئەورووپای پێوەندییەکانی دەرەوە و سەلاح باوانی ئەندامی.                                                                        

شاندی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە گەیشتنیان بۆ برۆکسڵ چەندین دیداری سیاسییان  لە پەرلەمانی فیدراڵی  و سەنات و پەرلەمانی هەرێمی بەلجیکا ساز کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە پارتە سیاسییە گرینگەکانی ئەم وڵاتەدا  میکانیزمی  گەشەپێدان و فراوانترکردنی پێوەندییەکانی دەرەوەی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی بەلجیکی و  لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە چاڵاکییە سیاسیی و  دیپلۆماسییەکان بۆ گەیاندنی پەیامی سەرکردایەتی پارتی بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین پشتیوانی و هاوسۆزی لە سەر ئاستی دەرەوە بۆ پرسی ڕیفراندۆمی بەرەو سەربەخۆیی کوردستان چەندین دیداری سیاسی و کۆبۆنەوەیان ئەنجام دا.                                                                                

شاندی  پێوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لە بارەگای سەرەکی هاوبەندی پارتی گەلی ئەورووپی لە برۆکسڵ کە بە گرووپێکی گەورە و هەرە چاڵاکی نێو پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا  و لە سەر ئاستی زۆرێک لە ولاتانی ئەورووپا وەک پارتە لیبراڵ و کۆنسێرڤاتیڤەکان و کریستیان دیمۆکرات و میانڕەوەکان هەژمار دەکرێن لە لایەن  بەرپرس و سکرتێری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوبەندی پارتی گەلی ئەورووپی پاتریک ڤۆلێر و خاتوو ئایلا بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاوە بە گەرمی پیشوازی کران و لە دیدارێکی سیاسیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی گەلی ئەورووپایی ، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیكشکاندی تیرۆریستیانی داعش و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و  دیمۆکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان ئایین و نەتەوەکان و گەشەسەندن و چاڵاکی بەرچاوی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئاسیش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هاوکاری و داڵدەدانی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی شەڕی  داعش لە لایەن هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن و ڕایانگەیاند کە ڕێز لە  ماف و ئازادی و بەرێوەچوونی ڕیفراندۆمی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەگرن کە بە رێگەی دیالۆگ و مێتۆدی ئاشتیانە بڕیار لە دەستنیشانکردنی چارەنووس و ئایندەی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا دەگرن و لەگەل شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دا چەندین تەوەری جێی بایەخی هەردوولا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پرسی ریفراندۆم و شەڕی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و دیدگا و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان لەسەر ڕیفراندۆم  و بارۆدۆخی سیاسی و ناوچەیی و نێ ونەتەوەیی لەڕوانگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و لە بەر ڕۆشنایی پەیام و دیدگای (سەرۆک بارزانی) بۆ دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە هاوبەندی پارتی گەلی ئەورووپی لە ١٩٧٩ دامەزراوە و زیاتر لە (٧٠) پارتی لیبراڵ و کریستیان دیمۆکرات وناوەند و میانڕەوەکانی ئەورووپی و جیهانی تێیدا ئەندامن و لەسەر ئاستی پەرلەمانی ئەورووپاش دا بۆ دوو جار سەرۆکایەتی  ئەنجوومەنی  یەکێتی ئەورووپا و لە ئێستاش دا سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا و چەندین ئۆڕگانی گرنگی تری  یەکێتی ئەورووپایان بەدەستەوەیە و بە چاڵاکترین گرووپی نێو پارلەمانی یەکێتی ئەورووپا هەژمار دەکرێن  و لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەندامیش دا ئەم پارتە گەشەنەندنی خێرایان کردووە و لە چەندین وڵاتی ئەورووپیش دا دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست. شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بانگهێشتی شاندێکی باڵای هاوبەندی پارتی گەلی ئەورووپایی کرد بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشنابوون بە پێشکەوتنەکانی هەرێم و دامەزراوەEPPکانی دیمۆکراسی و پرسی ڕیفراندۆم و کەلتووری پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دا.                                                                                             

دواتر شاندی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نێو پەرلەمانی فلامانی بەلجیکا دا لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی پارتی هاوپەیمانی نوێی فلامانی بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا لە لایەن هەریەک لە مارک هاندریکس ، بەرپرسی کۆمیتەیNV-A بەلجیکی  پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەنەلۆکس و کۆمیتەی ئەورووپا و هەرێمایەتی پەرلەمان و کارل ڤان لۆڤا ، جێگری سەرۆکی سەناتی بەلجیکاوە.                                                

لە کۆبۆنەوەی نێوان شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک ) پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی  دووا پەرەسەندنە سیاسی و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی شەڕی داعش و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  بەغدا و وڵاتانی  ناوچەکە  و لەسەر ئاستی  نێودەوڵەتی دا  و پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاراستەی سەربەخۆیی و داواکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پێناوی سەرخستنی گشتپرسی لە ٢٥/٩/٢٠١٧ و دیدگا و تێروانینی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئایندەی پەیوەندییەکان لەگەل بەغدا و پێشبینییەکان بۆ دووای داعش و ڕووبەرووبوونەوەی سێناریۆ و ئەگەرەکانی دووای ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێم بۆ دیاریکردنی چارەنووس و ئایندەی هەریمی کوردستان و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نیوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی نوێی فلامانی بەلجیکی بانگێشتکردنی شاندێکی باڵا لە هاوپەیمانی نوێی فلامانی بەلجیکی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی    ی بەلجیکی بوو.NV-Aنێوان شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پارتی  لە لای خۆیانەوە هەریەک لە جێگری سەناتی بەلجیکا و بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەنەلۆکس  ڕایانگەیاند کە بە گەشبینییەوە دەڕواننە ئایندەی هەریمی کوردستان و پیشکەوتنەکانی بەردەوامی  هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا و بەتایبەتیش لە بواری پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا و لە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بنبڕکردنی تیرۆریستانی داعش و پرسی ڕیفراندۆمی هەریمی کوردستان لە ٢٥ ئەیلوولی ٢٠١٧ دا کە بە خاڵێکی وەرچەرخان لە ناوچەکە دا وەسف دەکەن بە ڕیگەی مێتۆدی ئاشتیانە و بە مافێکی دەستووری دەزانن بۆ  هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی نوێی فلامانی بەلجیکی ئاوسۆزی و تێگەیشتنێکی زۆر باشی هەیە لەمەر پرسی کورد بە گشتی و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد بە شیواز سیاسی و ئاشتیانە کە خزمەت بە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.هەروا ڕایانگەیاند کە لە پلانی هاوپەیمانی نوێ فلامانی بەلجیکیدایە کە بۆ ئاشنابوون بە بارۆدۆخی ئیستای هەرێم و  گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ئایندەیەکی نزیک دا شاندێکیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و پەیوەندییەکانی سیاسی و دیپلۆماسی نیوان هەریمی کوردستان و بەلجیکا لە لایەک و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پارتی هاوپەیمانی نوێی فلامانی بەلجیکییان بەرز نرخاند. شایانی باسە هاوپەیمانی نوێی فلامانی بەلجیکی پارتی فەرمانڕەوایە و پارتێکی کۆنسێرڤاتیڤ و لیبراڵە و لەسەر ئاستی هەرێمی و فیدراڵی لە بەلجیکا زۆرینەی دەنگەکانی  لە هەڵبژاردنی پێشوودا مسۆگەر کردووە و  سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەردوو پەرلەمانی هەرێمی و فیدرالی بەدەست هاوپەیمانی نوێی فلامانییەوە یە و خاوەن هەڵوێستێکی ئەرێنین سەبارەت بە پشتیوانی لە پرسی کورد و گشتپرسی هەرێمی کوردستان و لە ئاستی باڵا دا سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتەکەیان سەردانی هەریمی کوردستانیان کردووە و لە وڵاتەکەشیان پێشوازییان لە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کردووە. لە ئێستا دا هاوپەیمانی نوێی فلامانی خاوەن( ٤) پەرلەمانتارە لە یەکێتی ئەورووپا و( ٣١) کورسی لە کۆی (١٥٠ ) کورسی لە پەرلەمانی فیدراڵی و( ١٢) کورسی لە(٦٠) کورسییەکەی جڤاتی پیرانی بەدەستەوەیە و لەگەڵ چەند لایەنێکی تری سیاسی هاوپەیمانی حوکمڕانیان پێکهێناوە.                                                           

دوواتر شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دیدار و کۆبۆنەوەیەکی سیاسی گرنگی تریان لە نێو پەرلەمانی بەلجیکا دا ئەنجام دا لەگەڵ پارتی  کریستیان دیمۆکراتی فلامانی بەلجیکی. لە ئاستێکی باڵا دا لە لایەن هەریەک لە  پێتێر ڤان ڕۆمپۆی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی فلامانی بەلجیکی کە هاوکات کوڕی سەرۆکی پیشووی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا یە و سەر بە ماڵباتێکی زۆر میژوویی و ناوداری بەڵجیکین، و ڤینسێنت ڤان پێتێگێم ئەندامی پەرلەمانی فەدەراڵی بەلجیکا پێتێر گێسێلس ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی  کریستیان دیمۆکراتی فلامانی و وارد کێنێس، ئەندامی پەرلەمانی فلامانی لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی سیاسی بۆ پرسی  CD& V  کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ڕاوێژکارێکی سیاسی لە پارتی ناوبراوەوە بە گەرمی پێشوازی کران.                                                                                

لە کۆبۆنەوەیەک بە فراوانی میکانیزمی فراوانترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پارتی کریستیان دیمۆکراتی فلامانی بەلجیکی تاوتوێ کرا و لە لایەن بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەل پارتری کریستیان دیمۆکرات دا بە تیر و تەسەلی بابەتەکانی سیاسی جێی بایەخی هەردوو لا تاوتوێ کران و دووا پەرەسەندنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرسە پەیوەندییەکانانی نێوان هەریم و بەغدا و بارۆدۆخی ناوخۆیی هەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و طیغەیشتنی کۆمەڵگای نیودەولەتی وڵاتانی دۆستی هەریمی کوردستان لەسەر پرسی گشتپرسی ڕێفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلوولی ٢٠١٧ و هەڵوێست و دیدگای سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و روانگەی هەرێم بۆ دۆخی ئێستای هەرێم و ئایندەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و قۆناخی دووای داعش و پرسی ئاوارەکان و کەلتووری پێکەوەژیان لە هەرێم و بارۆدۆخی پێکهاتەکانی ئایینی لە ناوچەکە دا و ئەو کۆنفرانسەی بە دەستپێشخەری پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا لەژیر ناونیشانی ئایندەی پێکهاتەکانی کریستیان لە عێراق (ئاسووریەکان، کلدانیەکان و سریانیەکان ) لە نێو باڵاخانەی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا لە ڕۆژانی نێوان ٢٨-٣٠/٦/٢٠١٧ لە برۆکسڵ ساز کراوە و بانگهێشتکردنی شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ کۆنفرانسەکە  تەوەری سەرەکی گفتۆکۆ و ئالۆگۆڕی بیرۆڕای نیوان هەردوو لا بوو. شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی شاندێکی باڵاتی پارتی کریستیان دیمۆکراتی فلامانی بەلجیکی کرد بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان و داوای لێکردن پشتیوانی و هاوکاری گشتپرسی ڕیفراندۆمی بەرەو سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکەن کە لە ٢٥ ی ئەیلۆلی ئەمساڵ  بەڕیوەدەچێت . پارتە کریستیان دیمۆکراتەکانی ئەورووپی لە هەڵبأاردنەکانی ڕابردوودا لەسەر ئاستی ئەورووپا پێشکەوتن و سەرکەوتنێکی بەرجاویان بەدەست هێناوە لە وڵاتەکانیان و بە هەمان شێوە پارتی کریستیان دیمۆکراتی فلامانی بەلجیکی بە دووەم گەورە پارتی بەلجیکی هەژمار دەکرێتلە وڵاتەکەیان دا و هەروا بۆ دوو جار سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا لە پارتی کریدتیان دیمۆکراتەکان بووە کە سەر بە گرووپی کۆنسیرڤاتیڤەکانە و لە ئێستاش دا هەروا سەرۆکی کۆمیساریای ئەورووپی لە هەمان گرووپە  و کریستیان دیمۆکراتی فلامانی بەلجیکی خاوەنی ٢ پەرلەمانتارە لە یەکێتی ئەورووپا دا و ٣ کورسی شی لە نێو هاوبەندی پارتی گەلی ئەورووپی دا هەیە و لە پەرلەمانی هەرێمی خاوەنی ٢٧ کورسی و لە پەرلەمانی فیدراڵی بەلجیکا دا خاوەنی ١٨ کورسین و دووای هاوپەیمانی نوێی فلامانی بەلجیکی بە دووەمین پارتی سیاسی بەهێز لە بەلجیکا هەژمار دەکرێن  و بە دۆستی کورد ناسراون  و هاوسۆزی و تێگەیشتنێکی زۆر باشیان لەسەر پرسی کورد بە گشتی و و داوا ڕەواکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی گشتپرسی ڕیفراندۆمی بەرەو سەربەخۆیی کوردستانیان هەیە .                                                              

لە درێژەی سەردانی شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دا هەروا ئێوارەی رۆژی ٢٨/٦/٢٠١٧ لە نێو پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا دا لە برۆکسل ، شاندەکە ئامادەی یەکەم دیدار و ڕاگەیاندنی پرۆگرامی کۆنفرانسی ئایندەی کریستیانەکانی عێراق بوو کە بۆ بەخێرهاتنی شاندەکان و بۆ دەزگاکانی میدیای جیهانی سازکرابوو و لە پەرواێزی مەراسمی ڕاگەیاندنی کۆنفرانسی ناوبراودا بە جیا لە لایەن ریکخەری کۆنفرانس بەریز لارس ئەداکتۆسۆن لە گرووپی پارتە کۆنسێرڤاتیڤەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپاوە  کە هاوکات ئەندامی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەورووپایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی کریستیان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا بەخێر هاتنی شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کرا و دوواتر شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان  بە جیا دیدار و گفتۆگۆیان هەبوو لە گەڵ زۆرینەی نوێنەران و شاندەکانی ناوخۆیی و بیانی بانگهێشتکراو بۆ کۆنفرانسی ئایندەی کریستیانەکانی عێراق کە لە چەند ڕۆژی داهاتووش دا چەندین دیدار و کۆبۆنەوە و چاڵاکی تر لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا ئەنجام دەدەن.                                                                                                   

هەواڵی پەیوەندیدار