٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

کاتیلا: فینلەندا دەیەوێت زیاتر لەگەڵ داخوازییەکانی گەلی کورد ئاشنا بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە دیداری لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتیدا بە فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ فینلەندا بانگهێشت کرد، بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکەن، بۆ ئاشنابوون بە داخوازییەکانی گەلی کوردستان.

ڕۆژی شەممە 3-6-2017، بەڕێز (هوشیار سیوەیلی)، بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی كرد لە خاتوو (تاریا كانتولا)، سیاسەتمەدار و  یاریدەدەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی فینلەندا و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی سۆسیال دیموكراتی فیلەندا كرد.

(هوشیار سیوەیلی) بە گەرمی بەخیرهاتنی خاتوو (كاتیلا)ی كرد و سوپاسی گەل و حكوومەتی فیلەندای كرد بو پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی و ناردنی ڕاهێنەر و ڕاوێژكاری سەربازی بو پشتیوانیی هیزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا. (سیوەیلی) باسی لە بارودۆخی ئیستای ناوچەكە و كوردستان كرد و، بۆ شاندی میوانی ڕوون كردەوە، كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانكاریدایە، گەلی كوردستان ڕووبەڕووی نەهامەتی و چەوساندنەوە بووەتەوە. گەلی كوردستان لە باشووری كوردستان لە سەرەتای دروستبوونی عێراقەوە هەموو شێوازەكانی پێکەوەژیانی تاقی كردووەتەوە، حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكان بە هێز وەڵامی داخوازییەكانیان داوەتەوە، بویە گەل و دەسەڵاتی سیاسیی كوردستان بڕیاریان داوە، لەم ساڵدا ڕیفراندۆم بو سەربەخوییی كوردستان بەڕێوە ببەن. لە درێژەی ئەو دیدارەدا باسی لە گرفت و بووچوونە جیاوازەكانی نیوخۆی كوردستان كرد و ڕایگەیاند، هەوڵێكی جددی هەیە بو دۆزینەوەی چارەیەك بو كیشەكان و لێك نیزیككردنەوەی جیاوازییەكان.

خاتوو (كاتیلا) لای خۆیەوە سوپاسی پێوەندییەكانی كرد بۆ ڕێكخستنی ئەم سەردان و دیدارە و ڕایگەیاند، گەلی فینلەندا لە نەهامەتی و داخوازییەكانی گەلی كوردستان تێدەگات و ڕێزی لێ دەگرێت. خاتوو (كاتیلا) بە فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ فینلەندا بانگهێشت كرد، بۆ دیدار لەگەڵ حكوومەت و لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە داخوازییەكانی گەلی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار