٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

جێگری پاپا توازروس: هەڵوێستی پیشمەرگە و سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنین

سەرچاوە: KDP.info

 

قاهیرە-KDP.info-  نوێنەری پارتی لە قاهیرە بە ناوی (سەرۆک بارزانی) و سەرکردایەتیی پارتییەوە، هاوخەمی و نیگەرانی گەیاندە جێگری پاپای ئەسکەندەریە و بەتریکی قەداسیەی ئەلمرقسیە.

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە، بە نوێنەرایەتیی (سەرۆک بارزانی) و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسە و هاوخەمیی بۆ ئەو کارەساتە تیرۆرستیەی لە شاری ئەلمەنیا دژی قیبتیەکان رووی دا و کۆمەڵیک بە هۆیەوە بوونە قوربانی، سەردانی کارتدرائیەی ئەلمرقەسیەی لە شاری قاهیرە کرد، کە بارەگای سەرەکی (پاپا توازروس)ـی دووەم پاپای ئەسکەندەریە و بەتریکی قەداسیەی ئەلمرقسیە، لەلایەن (ئەبونا شنودە وەهبە) جێگری پاپا پێشوازی لێ کرا.
نوێنەری پارتی لە قاهیرە بە ناوی (سەرۆک بارزانی) و سەرکردایەتیی پارتییەوە هاوخەمی و نیگەرانی گەیاندە جێگری پاپا و، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان و گەلی میسر لە یەک سەنگەردان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاماژەی بە قارەمانەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە بەرگریکردن لە بەهاکانی مرۆڤایەتی و ئازادی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لە لای خۆیەوە جێگری پاپا سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ ئەو هەڵوێستە و گوتی، ئەو سەردانە بۆ ئێمە مایەی شانازییە و هیوای خواست میللەتی کوردستان بە ئاواتەکانی بگات.
هاوکات ئاماژەی بە قارەمانەتیی پیشمەرگە دا لە رزگارکردنی مووسڵ و گوتی، نەینەوا لای ئێمە پیرۆزە و بە رێزەوە دەڕوانینە رۆڵی پێشمەرگە لە رزگارکردنی، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی (سەرۆک بارزانی) کرد لە دابینکردنی مافی نەتەوەی کریستیان لە کوردستان و کوردستانی بە ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر وەسف کرد.

هەینی 26ـی 5ـی 2017، لە ئەنجامی پەلامارێكی تیرۆریستی لە شاری ئەلمەنیای وڵاتی میسر، دەیان كەس گیانیان لە دەست دا و، دەیان هاووڵاتی تریش بریندار بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار