نوێنەری پارتی لە قاهیرە، ڕۆڵی راگەیاندنی عەرەبی خستە بەر ڕەخنەوە

قاهیرە-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە دەڵێ، راگەیاندنی عەرەبی غەدری لە کورد کردووە و، راستییەکانی بە شێوەیەکی دروست نەگواستۆتەوە، تەنانەت قارەمانەتیی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە پارێزگاریکردن لە بەهاکانی مرۆڤ نادیتە گرت.
مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، ئێوارەکۆڕیکی لەژێر ناونیشانی (رۆڵی راگەیاندن لە دوای داعش)، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی سیاسی و دیپلۆمات و ئەکادیمی و رۆشنبیری و سەربازی ساز کرد.
(شێرکۆ حەبیب) بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە، ئاماژەی بە گرینگیی راگەیاندن دا لە چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیان و تەبایی و کۆمەڵگای مەدەنی دوور لە تۆڵەسەندنەوە و توندوتیژی و گوتی کە، "راگەیاندنی عەرەبی غەدری لە کورد کردووە، راستییەکانی بە شێوەیەکی دروست نەگواستۆتەوە، تەنانەت لە میانەی بەرگریکردن لە ئازادی و دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و، قارمانەتییەی هێزەکانی پێشمەرگە نواندیان کە لە بری سەرجەم جیهان پارێزگارییان لە بەهاکانی مرۆڤ کرد، راگەیاندنەکانی عەرەبی ئاماژەیان پێ نەکرد، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا جێگای نیگەرانییە."
دواتر رۆژنامەنووس (سەید عەبدئولفەتاح) کە پێش ماوەیەک لە کوردستان بوو، دووپاتی کردەوە کە راگەیاندنی عەرەبی نەیتوانی ئەو راستیانە بگوازێتەوە، رووی راستەقینەی ئازایەتی و بەرگریی پێشمەرگە بخاتە روو کە ئەمەش جێگای رەخنەیە، هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا باسی رۆڵی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی کرد بۆ رزگارکردنی شاری مووسڵ.
هەر لەو ئێوارە کۆڕە ئامادە بووان باسیان لە گرنگی راگەیاند کرد، ئاماژەیشیان دا بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب بە تایبەتی کە دەبێ ئەو پەیوەندییە لەگەڵ قاهیرەوە بەهێزتر بێت.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
