شاندی پارتی، لە 70ـیەمین كۆنفڕانسی لیبراڵ ئینتەرناشناڵدا بەشدار بوو

ئەندۆرا-KDP.info- لە ڕۆژانی 18 بۆ 21 -5-2017، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (هۆشیار سیوەیلی) بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە و، ئەندامێتیی (دارا باراوی) و (سیلاڤ ئیبراهیم)، لە وڵاتی ئەندۆرا بەشدارییان لە 70ـیەمین كۆنفڕانسی لیبراڵ ئینتەرناشناڵدا كرد.
لیبراڵ ئینتەرناشناڵ، بەتەمەنترین رێكخراوێكی پارتە سیاسییەكانی جیهانە، كە زۆربەی پارتە سیاسییە لیبراڵەكانی جیهان تێیدا ئەندامن و، ئەندامانیشیان لە زیاتر لە 100 وڵاتن. ئامانجی سەرەكیی لیبراڵ ئینتەرناشناڵ، گەیاندنی پەیامی ئاشتی و و ئازادییە لە جیهاندا و پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی یەكسانی و ریزگرتنە لە مافی تاك لە جیهاندا، پارتی دیموكراتی كوردستانیش تەنها پارتە لە كوردستان و ناوچەكەدا كە لەم كۆنفڕانسەدا بەشدار بوو.
لە میانەی ئەو كۆنفڕانسەدا، شاندی پارتی دیداری تایبەتیان لەگەڵ (جولی مینۆڤیس) سكرتێری گشتی، (رۆبەر وودسرۆپ) جێگری سكرتیری لیبراڵ ئینتەرناشناڵ هەبوو و، لەو دیدارەدا باسی لە رەوشی ناوچەكە بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی كرا.
هەر لەو دیدارەدا، باس لە سەربەخۆیی كوردستان و پرسی ریفراندۆم كرا، بەوەی كە گەلی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا جگە لە نەهامەتی و جینۆساید و بڕینی قوتی خەڵك، هیچ خێروبێرێكی نەبینیوە، بۆیە گەلی كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات، ئەم پرسەیش بە ئاشتیانە و لیكتێگەییشتن و دیالۆگ دەبێت.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
