٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

حزبی تەجەموعی میسری و حزبی شیوعیی فەلەستین، پاڵپشتی لە مافەکانی کورد دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

 

قاهیره‌-KDP.info-  شاندی حزبی تەجەموعی میسری و حزبی شیوعیی فەلەستین، له‌ رێی نوێنه‌ری پارتی له‌ قاهیره‌وه‌، وێڕای ئاماژه‌ به‌ قوربانییەکانی گەلی كورد لە پێناو دابینکردنی ئازادی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق، پاڵپشتیی خۆیان بۆ مافە رەواکانی گەلی کورد دەربڕی.

 

  لە دیداریکیاندا له‌گه‌ڵ (شێرکۆ حەبیب) نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، (عاتف مغاوری) و (هلال ئەلدندراوی) جێگرانی سەرۆکی حزبی تەجەموعی میسری، لە بارەگای حزبی پارتی له‌ قاهیره‌، پاڵپشتیی خۆیان بۆ مافە رەواکانی گەلی کورد دەربڕی و، ئاماژەیان بە قوربانییەکانی ئەو گەلەدا لە پێناو دابینکردنی ئازادی و سەقامگیریدا، هەروەها ئاماژەیان بە رۆڵی پارتی کرد لە پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق.

لە لایەکی دیکەوە (دکتور وەجیە ئەبو زەریفە) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی فەلەستینی کە ئامادەی ئەو دئدارە بوو، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان گەلی فەلەستین و کوردستان کرد، پاڵپشتیی حزبەکەیشی دەربری بۆ مافی چارەنووسی گەلی کورد و، هەردوو لا هیوایان خواست کە کردنەوەی نوێنەرایەتیی پارتی لە قاهیرە ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان حزب و لایەنەکانی میسری لەگەڵ گەلی کورد.
لەو دیدارە کە چەند ئەندامیکی مەکتەبی سیاسیی حزبی تەجەموعی میسری ئامادە بوون، (شێرکۆ حەبیب) سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، دووپاتی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان لە پێناو زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان لە نێوان پارتی و لایەنە میسری دەبێت لە دوای کردنەوەی نوێنەرایەتیی پارتی.
دواتر نوێنەری پارتی لە قاهیرە باسی لە رەوش و بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە کرد و، ئاماژەی بەوە دا کە کورد قوربانییەکی زۆری داوە بۆ عێراقێکی دیمۆکراسی و دابینکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی، بەڵام بەداخەوە ئەزموونی ساڵانی دوای رزگارکردنی عێراق بە خواستی زۆرینەی پێکهاتەکانی نەبوو، بەڵکو هەندێ لایەن لە هەوڵی گەڕانەوەی عێراقن بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت، کە ئەمەش گەلی کورد بەگشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان قەبووڵی ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار