لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵهبجەدا ئێوارەکۆرێک لە قاهیرە بهڕێوه چوو

قاهیره-KDP.info- لە درێژهی کار و چالاکییەکانیدا، نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ئێوارەکۆرێکی بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە ساز.
ئێوارهكۆڕهكه كه دوێنێ پێنجشهممه و لەژێر دروشمی "دکتاتۆر بایەخ بە بونیاد دەدات و، مرۆڤ دەڕووخێنێ" بۆ (د. جەمال یووسف) مامۆستا لە کۆلێژی ئابووری و زانستە سیاسییەکانی زانکۆی قاهیرە ساز درابوو، سکرتێری یەکەم و بەرپرسی رۆشنبیریی باڵیۆخانەی عێراق لە قاهیرە، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و، چەندین کەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری و رۆژنامەنووس و ئەکادیمی میسری ئامادهی بوون.
(شێرکۆ حەبیب) نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بەخێرهاتنی میوانانی کرد، دواتر ئاماژەی بە یادکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنە کرد کە دژ بە گەلێکی ئاشتی و دیموکراسیخواز کرا، لە لایەن رژێمی دیکتاتۆری (سەددام)ی گۆڕبەگۆڕ، کە ئەمەش یەکێکە لەو تاوانەی کە دەرهەق بە میللەتی کوردی ئەنجام دا، تاوانگهلێك كه لە بێسەروشوێنکردنی هەزاران کوردی فەیلی و هەشت هەزار بارزانی، دواتر ئەنفالکردنی 183 هەزار هاووڵاتی سڤیلی کوردستان، كیمیابارانكردنی ههڵهبجه كه به هۆیهوه 5ههزار خهڵكی سڤیل شههید بوون و 10ههزاریش بریندار بوون، تەنیا تاوانیشیان کوردبوونیان بوو.
لە درێژەی لێدوانیدا، نوێنەری پارتی لە قاهیرە گوتیشی، کاتی ئەوە هاتووە ئەوانەی دوێنێ لەبەر هەر هۆکارێک ئەو تاوانەیان ریسوا نەکرد، ئەمرۆ کاتی ئەوە هاتووە کە بە توندی ئەو تاوانە ریسوا بکەن، چونكە ئەم تاوانە گەرچی میللەتی کورد باجەکەی دا، دەرهەق بە ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی سەرتاپای جیهان کرا، بۆیە ئازادیخواز و ئاشتیخوازان پێویستە پشتگیریی گەلی کورد بکەن بۆ گەیشتن بە مافەکانی، پێویستە رۆژی کیمیابارزانی هەڵهبجە ببێتە رۆژێک دژی چەوسانەوە و زوڵم و زۆرداری.
ئینجا (دکتور جەمال یووسف) سەرەتا ئاماژەی بە رۆژی 16ی ئاداری 1988 کرد گوتی "سەرەتای بەهار بوو کاتێک زەوی سەوزی پۆشیبوو، لەگەڵ بەرەبەیانی بۆنداری گوڵزار و چریکەی چۆلەکەکان، بەڵام بەداخەوە لەو رۆژە نە بەهار بوونی هەبوو نە گوڵی بۆندار، تەنانەت تیشکی خۆریش لە شاری هەلەبجە کە بەهاری لە خاکە پیرۆزەکەی لە ئەستۆ دەگرت، دوور کەوتەوە.. دیمەنەکە ئەو رۆژە جیاواز بوو لە شاری هەڵەبجە، لەو رۆژەدا رژێمی شۆڤێنیی عێراقی دڕندانەترین تاوانی ئەنجام دا دەرهەق بە گەلی عێراق بە بۆمبارانکردنی ئەو شارە بە چەکی کیمیاوی قەدەغەکراو."
لە درێژەی ئاخاوتنەکەیدا ئاماژەی دا لە بێدەنگیی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و (د. یووسف) گوتی، لە روانگای مرۆڤایەتی و کاریگەری لەگەڵ دانشتوانی ئەو شارە، هەروەها لە رووی یاساییشەوە تێروانین بۆ ئەو تاوانە کە رژێمی بەعسی شوفێنی ئەنجامی دا نەکرا، بەڵکو لەبەر بەرژەوەندی و پەیوەندییەکان و هاوپەیمانیی رژێمی شۆڤینی ئەوکات لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە چەکی قەدەدەغەکراویان پێ دا، کە دڵنیا بوون دژی میللەتەکەی بەکاری دێنێ.
هەروەها گوتی "هەڵەبجە ئەو شارەیه كه هەڵسایەوە بۆ ئەوەی باسی چیرۆکی شەهیدبوونی لەسەر دەستی دکتاتۆر بکات، هەڵسایەوە دوای ئەوەی زامەکانی سارێژ کرد بۆ ئەوەی بە هەموو جیهان بڵیت، دووكەڵێکی بۆن ناخۆشی ژەهراوی، جوانیی بەهاری شارەکەی گۆڕی بۆ شاری مردووەکان.''
لە کۆتاییدا ئهو مامۆستایهی زانكۆی قاهیره گوتی، ''پێویستە لە ساڵیادی هەڵەبجەدا پەند وەبگرین، وڵاتەکەمان بپارێزین و رێگە نەدەین جارێکی دیکە دیکتاتۆر دروست بێت لەژێر هەر ناوێکدا بێ، بۆ ئەوەی بەهار بەردەوام بێت لە شارەکانمان کە لاوەکانی بوونە قوربانی ئازادی''، هەروەها گوتی ''دەبێ ئەوە ببێتە هاندەرێک بۆ یەکریزی و تەبایی.''
چەندین راوبۆچوونی دیکە لە ئێوارەکۆڕەکەدا لە لایەن ئامادەبووانهوه ئاماژەی پێکرا، کە ئەو تاوانەیان بە کارێکی دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکان وهسف کرد.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
