کونسووڵی گشتیی فەڵەستین لەگەڵ پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یادی هەڵەبجەی کردەوە

هەولێر-KDP.info- کونسووڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر، (نەزمی خەزوری)، سەردانی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، (هۆشیار سیوەلی)ی کرد و ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەیان کردەوە.
(هوشیار سیوەیلی) بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد, باس لە پێوەندییەكانی نێوان پاراتی دیموكراتی كوردستان و دەسەڵاتی فەڵەستین كرا. پارتی دیموكراتی كوردستان بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانیتە قەزیەی فەڵەستین و باوەڕی بە ئازادی و ڕزگاریی گەلان هەیە، لەسەر بنەمای ئاشتی و پێكەوەژیان و بەدەستهێنانی مافەكان لەڕێی دانوستان و گفتوگۆ و دوور لە توندوتیژی. (سیوەیلی) ئاماژەی بەوەدا، گەلانی كوردستان و فەڵەستین خاوەنی خەباتێكی درێژخایەنن بۆ ڕزگاریی خۆیان و گرینگە لەم قۆناغەدا شیوازی خەبات بگۆڕدرێت بۆ دوزینەوەی چارەی سیاسی و لیكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن لەنێوان حكوومەتەکان و میلەتانی ناوچەكەدا.''
(حەزوری) سوپاسی ئەم پیشوازییەی كرد و ئەوەی دووپات كردوە، كە دەسەڵات و گەلی فەڵەستین لەو نەهامەتییانە تێدەگەن، كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتوون, بەتایبەتی لەم ڕوژەدا كە ١٦ی ٣یە و یادی ٢٩ ساڵەی كمیابارانی هەڵەبجەیە، كە هەزاران كەس بوونە قوربانی و ڕێز لە خەبات و داواكارییەكانیان دەگرێت. لە كوتاییی دیدارەكەدا باس لە دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەریمی كوردستان كرا.
(سیوەیلی) ئەوەی خستەڕوو: ''ئیستا هەریمی كوردستان لە ئامادەكاریدایە بۆ پێكهێنانی وەفدێك بۆ بەغداد بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر پێوەندییەكانی نیوانمان، كە خاڵێكی گرینگ و چارەنوسسازە بۆ گەلی كوردستان و عێراق.''
هەردوو لا لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوانیان هاوڕا بوون و جەختیان كردەوە لەسەر پێوەندییەكانى هەریمی كوردستان و فەڵەستین و پەرەپێدانى ئەو پێوەندییانە و پیكەوەكاركردن بۆ چالاكیى زیاتر لەنێوان هەردوو لادا.
دیدارەکە هاوكات بوو لەگەڵ كارەساتى هەڵەبجەى شەهید و باڵوێزی فەڵەستین و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لەگەڵ هەڤاڵانى پێوەندییەكانى دەرەوە، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانى سەربەرزى هەڵەبجەى شەهید و سەرجەم شەهیدانى كوردستان ساتێک بە پێیەوە وەستان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
