"جەخت لەسەر پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی نێوان هەرێم و میسر کرایەوە"

میسر-KDP.info- لە دیدار و پێشوازیی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسردا، سەرۆکی دەستەی پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی میسر ڕایگەیاند، دەیانەوێت زیاتر بایەخ بە پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان بدەن.
(د. ئەحمەد عەود)، سەرۆکی دەستەی پەرەپێدانی ڕۆشنبیری میسر، پێشوازیی لە (شێرکۆ حەبیب)، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە کرد و، لەو دیدارەدا (د. ئەحمەد) خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و هیوای خواست زیاتر بایەخ بە پێوەندییە ڕۆشنبیری و کەلتورییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان بدرێت و گوتی، هەماهەنگی و گۆرڕینەوەی بیروڕا لەوبارەیەوە بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکان پێویستە.''
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانیش سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمە و ئەو بۆچوونانەی کرد و ئاماژەی بە گرینگیی بایەخدان بە سەرجەم بوارەکانی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو لا کرد و بە کارێکی گرینگ وەسفی کرد. هەر لەم ڕوانگەیەوە هەردوو لا باسیان لە سازکردنی حەفتەیەکی ڕۆشنبیری و کەلتووریی کوردستان لە قاهیرە کرد، بۆ نمایشکردنی هونەر و فۆلکلۆری کوردستان و زیاتر پێک ئاشنابوونی کەلتووریی گەلانی میسر و کوردستان و، لە کۆتاییی ئەو دیدارەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر بەردەوامیی دیدار و کۆبونەوەکان کرد.''

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
