كۆنسووڵی گشتیی ئوردن، رۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند
_-_Copy__2017_02_22_h15m15s58__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنسووڵی گشتیی وڵاتی شانشینی ئوردن، رۆڵی هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند لە تێكشكاندنی تیرۆریستاندا.
ئەمڕۆ (22/2/2017) لە پیرمام، (هۆشیار سیوەیلی)، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە (هەیسەم ئەبوولفوول) كۆنسووڵی گشتیی وڵاتی شانشینی ئوردن لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە میانەی دیدارەكەدا، كۆنسووڵی گشتیی وڵاتی شانشینی ئوردن پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی (سیوەیلی) كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەرپرسی پەیوەندییەكانی (پ.د.ك) و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
(هەیسەم ئەبوولفوول) رۆڵی هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئەو قوربانیانەی كە لە پێناو ئاساییشی ناوچەكە بە گشتی و كوردستان و عێراق بە تایبەتی داویانە. ئەمەیش بووە هۆكاری كەمكردنەوەی ئەو هەڕەشانەی كە لەسەر ناوچەكە هەبوون.
لە درێژەی دیدارەكەدا، باس لە بارودۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان كرا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و ڕۆڵی بەرچاوی شانشینی ئوردن لە هاوكاریی هەرێمی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا. لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكاندا باس لە پەیام و هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چارەكردنی گرفت و جیاوازییەكان كرا، كە چاوەڕێ دەكرێت چارەسەرێكی گونجاو بۆ گرفتەكان بدۆزرێتەوە.
لە كۆتاییدا، (سیوەیلی) بە ناوی سەركردایەتی پ.د.ك سوپاسی سەردانی بەڕێزیانی كرد، و ئاماژەی دا كە گەلی كوردستان ئەو ساتانە لە بیر ناكات كە شانشینی ئوردن پاڵپشتیی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و، پێزانینی بۆ ئەو هاوكاریانە هەیە كە شانشینی ئوردن پێشكەشی كردووە.
(سیوەیلی) هەروەها هیوای خواست هاوكارییەكان بۆ هەرێمی كوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا زیاتر بن و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایش بەهێزتر و بەردەوام بن.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
