٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هۆشیار سیوەیلی: بەرنامەی نوێمان بۆ پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ بەفەرمی دەستبەکار بووە و چەند ڕۆژی دابێ لەگەڵ ئەوانەی لە پێوەندییەکان کار دەکەن، دادەنیشن و دواتر بەرنامەیەکی نوێ بۆ پێشخستنی کاروباری پێوەندییەکان دادەنێن.

(هۆشیار سیوەیلی)، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ بەفەرمی وەکو بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەکار بووم و ڕۆژانی دابێ لەگەڵ ستافی پێوەندییەکان دادەنیشین، بۆ ئەوەی بزانین تا ئێستا چی کراوە و لە ئایندەدا چۆن بەرنامەکان ڕێک بخەینەوە. بێگومان بەرنامەیەکی نوێ و تێروتەسلمان بۆ پێوەندییەکانی دەرەوە دەبێت، بۆیە پێویستە سەرەتا لەگەڵ ھەڤاڵانمان کۆبینەوە.''

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ماوەی ساڵێک زیاترە چەندین لیژنە دروست کراون بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێی دۆخی پارتی و، پێوەندییەکانی دەرەوەش، یەکێک بووە لەوانەی ھەڵسەنگێنراوە و تاوتوێ کراوە. بۆیە پێویستە ئەنجام و ڕاسپاردەی ئەو لێکۆڵینەوانە ببینین، دواتر ڕای خۆمان بۆ پێشخستنی پێوەندییەکان دەردەبڕین.''

(هۆشیار سیوەیلی) گوتیشی: ''پێوستە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی قسە بکەین، لەبەر ئەوەی ئەو لیژنانەی بۆ لێکۆڵینەوە دروست کراون، لێکۆڵینەوەیان لە پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیش کردووە، بۆیە لەژێر ڕۆشناییی ئەو ڕاپۆرتەدا، کە پێوەندیی بە ئێمەوە ھەیە، ڕا و بۆچوونی خۆمان و ھەڤاڵانی چەندین ساڵەمان لە پێوەندییەکاندا دەخەینەڕوو. هەوڵیش دەدەین بەرنامەیەکی ڕێکوپێک دابنێین.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار