رۆشبیر و سیاسه‌تمه‌دارانی میسر، كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له قاهیره به هه‌نگاوێكی گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ن
قاهیره-KDP.info- كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و ئه‌كادیمی و راگه‌یاندكاری میسر، له دیاریاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له قاهیره، خۆشحاڵییان به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند و ئاماده‌یی خۆیشیان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا.
له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا (شێركۆ حه‌بیب) نوێنه‌ری پارتی له قاهیره، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی پارتی له ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی باوكی رۆحیی كورد (بارزانیی نه‌مر) و كورته‌یه‌ك له خه‌بات و تێكۆشانی پارتی بۆ ئاماده‌بووان باس كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌سه‌ر هه‌وڵدانی شۆڕشی ئه‌یلوولی و به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و كاره‌سات و زوڵمه‌ی له گه‌لی كورستان كراوه، كرد.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و دیداره به‌رپرسی نووسینگه‌ی پارتی له قاهیره باسی له بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كورستانی كرد له‌به‌رگریكردن له دیموكراسی و ئازادی، په‌یوه‌ندی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرد و، ئاماژه‌ی به رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) دا بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه نێوخۆییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و وڵاتانی ئیقلیمی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
له‌لای خۆیانه ئاماده‌بووان پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتنیان خواست و كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پارتییان به هه‌نگاوێكی گرینگ وه‌سف كرد و، ئاماده‌ییی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
