پارتی دیموکراتی لیبراڵی ئازادی ئه‌ڵمانیا: که‌لتووری پێکه‌وه‌ژیان و خۆڕاگریی خه‌ڵکی هه‌رێمی بەرز نرخاند

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی لیبراڵی ئازادی ئه‌ڵمانیای فید‌راڵ کۆ بوونەوە و، تێیدا بەرپرسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، بەردەوامیی پشتیوانیی ئەڵمانیای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گرینگ و کاریگەر وەسف کرد.
(هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی له (تۆبیاس هووخ)ـى ڕاوێژکاری سیاسی و (کریستیان لیندنا) سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی لیبراڵی ئازادی ئه‌ڵمانیای فید‌راڵ (ئێف . دی. پی) و سه‌رۆکی ڕێکخراوی ناحکوومیی لیبراڵه‌کان بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان له به‌رلین کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، (هێمن هه‌ورامی) دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسییەکانى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و قۆناغه‌کانی شه‌ڕی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ڵمانیا و به‌تایبه‌تیش پارته لیبراڵه‌کان و سویاڵ دیموکرات و میانڕۆکان له جیهان خسته ڕوو.
هاوکات ئەم سه‌ردانەی شاندی پارتی دیموکراتی لیبراڵی ئازادی ئه‌ڵمانیا بۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستانی به سه‌ره‌تایه‌کی باش له ساڵی تازەدا وه‌سف کرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوو (پ.د.ک) و پارتی (ئێف . دی. پی) ئه‌ڵمانیای دۆست و، سوپاس و ستایشی گه‌لی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاراسته‌ی گه‌ڵ و حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و داموده‌زگاکانی خێرخوازیی وڵاته‌که‌یانی کرد، که له ساڵانی ڕابردوو و به‌تایبه‌تیش له سه‌ره‌تای په‌لاماره‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بۆ سه‌ر خه‌ڵک و خاکی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانییه‌کی به‌هێزیان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تیش له پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کردووه، بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، که مه‌ترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانییه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر کۆی مرۆڤایه‌تی و جیهانی ئازاد و شارستانی و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که و جیهاندا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتیوانیی (ئێف . دی. پی) ئەڵمانیایی لە ڕووی سیاسییه‌وە له پرسی کورد و، هاوکاریی مرۆیی که سه‌رۆکی رێکخراوی ناحکوومی لیبراڵه‌کان بۆ ئاواره‌کان ئه‌نجامیان داوه له هه‌رێمی کوردستان و، جێبه‌جێکردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌تایبه‌تیش دابینکردنی ئاو بۆ که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان له هه‌رێم، به‌رز نرخاند. گوتیشی، هه‌رێمی کوردستان که به هۆی شه‌ڕ و په‌لاماره‌کانی تیرۆریستانی داعشەوە له بارۆدۆخێکی هه‌ستیاردا زیاتر له ملیۆنێک و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره‌ی له‌خۆ گرتووه و سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، پێویستی به پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌ڵمانیایە لە ڕووی هاوکاریی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی و هەروەهاپیویستی بە هاوکارییەکانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارۆدۆخه‌ی که کوردستان و عێراق و ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له‌لای خۆیه‌وه، (تۆبیاس هووخ)، وێڕای به‌رزنرخاندنی که‌لتووری پێکه‌وه‌ژیان و پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و خۆڕاگریی خه‌ڵکی هه‌رێم و قاره‌مانه‌یتی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له تێکشکاندنی ئه‌فسانه‌ی تیرۆریستانی داعش و، دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی تیرۆریستی بۆ سه‌ر کوردستان و پێشوازیکردنی حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕێژه‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش و دابینکردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له کوردستاندا، به‌رز نرخاند و، هیوای خواست وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام بێت له پشتیوانیی به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی. ئه‌م سه‌ردانه‌شی به سه‌ره‌تایه‌ک دانا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نیوان پارتی دیمۆکراتی لیبراڵی ئازادی ئه‌ڵمانیای فید‌راڵ و پارتی دیمۆکراتی کوردستان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
