کۆنسووڵی ئێران دەستخۆشی لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە دەکات

هەولێر-KDP.info- کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستخۆشى لە سەركەوتنەكانى هێزى پێشمەرگەى كوردستانى كرد و هیواى خواست كە ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بێت و پەرە بە پێوەندییەكانى نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێران بدرێت.
ئەمڕۆ یهكشهممه، (هێمن هەورامى) ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پێوەندییەكانى دەرەوەى پارتى پێشوازى كرد لە (مورتەزا عەبادى) كۆنسووڵى ئێران لە هەولێر و (ڕەزا یارى) بەرپرسى بەشى سیاسى كۆنسووڵخانه و (سەعد رەمەزانى) لە بەشى سیاسیى كۆنسووڵخانهی ئێران.
(هێمن هەورامى) دواپەرەسەندنە سیاسییەكانى ناوچەكە و هەرێمى كوردستان و عێراقى بۆ شاندى میوان خستە ڕوو، دواتریش باسى لە پێوەندى نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد. هەروەها سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنى مووسڵ و شەڕى تیرۆریستانى داعش و سەركەوتنەكانى پێشمەرگەى كوردستان قسە و باسى لێوەكرا و ڕایگەیاند، ''لە ئێستادا كارى لە پێشینەى ئێمە لەناوبردنى ئەو هەڕەشەیەیە كە بە هۆى داعشەوە ناوچەكەى گرتووەتەوە.''
لای خۆیەوە (مورتەزا عەبادى) كۆنسووڵى ئێران خۆشحاڵیى دەربڕى بۆ ئەم جۆرە سەردانانە و سوپاسى (هێمن هەورامى) كرد بۆ خستنەڕووى ئەو پرسانەى كە ئێستا لە ناوچەكەدا دەگوزەرێن.
(مورتەزا عەبادى) ههروهها دەستخۆشى لە سەركەوتنەكانى هێزى پێشمەرگەى كوردستانى كرد و هیواى خواست كە ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بن و، پەرە بە پێوەندییەكانى نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران بدرێت.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
