ئەمینداری گشتیی رەوتی موستەقبەلی لوبنانی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

لوبنان-KDP.info- ئەمینداری گشتیی رەوتی موستەقبەلی لوبنانی لە کۆنگرەی گشتی حزبەکەیدا ستاییشی رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و کۆمەکردن و حەوانەی پەنابەر و ئاوارەکان، هاوکات پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرد بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی موستەقبەلی لوبنانی بەشداریان لە دووەم کۆنگرەی ئەو پارتە کرد. بەرپرسی دیسکی وڵاتانی عەرەبی لە پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (سەفین گوڵانی) کە بەشداربووی کۆنگرەکەیە دەڵێ، ئەمینداری گشتیی رەوتی موستەقبەلی لوبنانی (رحمد ئەلحەریری) لە کۆنگرەکەدا بە ناوی سەرکردایەتی حزبەکەیەوە سڵاوی تایبەتی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی نارد و، ستایشی رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەروەها بوونی نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارە لە هەرێمدا؛ پیرۆزبایی گەلەکەیشی لە خەڵکی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر داعشدا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
