هێمن هەورامى: هەندێ لایەن بە سیاسەتی عاتیفانەی خۆیان، جەستهی حزبەکانیان هەڵوەراندووە

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورای رایگەیاند، دەبێ بە واقعیانە و لۆجیكیانە لە پرسە سیاسییەكان بڕوانین و واز لە عاتیفە بهێنین، چونكە هەندێ لایەن بە سیاسەتى عاتفیانەى خۆیان، جەستەى حزبەكانیان هەڵوەراندووە.
خولێكى ئەكادیمى كەلە لایەن رێكخراوى (دەرفەت) بۆ گەشەپێدانى تواناكانى گەنجان بە هاوكارى رێكخراوى (نید)ـى ئەمەریكایی، بۆ كادیرانى هەر پێنج حزبەكەى كوردستان ڕێكخراوە، هەر لە چوارچێوەى ئەو خولەدا سیمینارێكى ئەكادیمى لە ژێرناونیشانى (ژینگەى ستراتیژى جیهان) بۆ هێمن هەورامى ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان ساز درا.
هێمن هەورامی لە سیمینارەکەدا وێڕای ئەوەی رۆشنایی خستە سەر دیدگایی سیاسەتی جیهانی وەهایش لەڕووی هەرێمییەوە ئەو سیاسەتی شیکردەوە.
پێوەست بە رۆژهەڵاتی ناوینیشەوە هەورامی، کێبرکێی وڵاتە زڵهێزەکانی دنیایی پێوەست بە رۆژهەڵاتی ناوین شیکردەوە، ئاماژەیشی بە گرینگی جیوگرافیای سیاسی کوردستان کرد لەو نێوەندەدا.
گوتیشی كە بە هۆى ئەو سیاسەتەوە كە بەشێكى گەورەى بە پارتى دیموكراتى كوردستان سەرۆك بارزانى دەكەوێ، بەو پێیەى پارتى حزبى ژمارە یەكى كوردستان و جەنابى سەرۆك بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە، بۆیە ئەم سەركەوتنانەى لە چەند ساڵى ڕابردوودا وەدى هاتوون شانازییەكى بەهادارن بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان.
لە بەشێكى دیكەى قسەكانى هەورامیدا، كۆدەنگى نیشتیمانى و نەتەوەیى بە رزگاركەریى كوردستان ناوبرد، بۆ بەرەو پێشوەچوونى زیاترى هەرێمى كوردستان و پاراستنى ئەو دەستكەوتانەى كە بە خوێنى هەزاران شەهیدى كوردستان بە دەست هاتووە، هەروەک روونیکردەوە کە کۆدەنگییە دەبێ هەموو كادیرێك لە دیدگاى خۆیەوە ئەولەویەتى پێش حزبایەتى، نەتەوایەتى و نیشتیمانى بێت. ئەو ئەندامەى سەركردایەتى پارتى، پێى وابوو كە دەبێت بە واقعیانە و لۆجیكیانە لە پرسە سیاسییەكان بڕوانرێ و واز لە عاتیفە بهێنین. چونكە هەندێك لایەن بەسیاسەتى عاتفیانەى خۆیان، جەستەى حزبەکانیان هەڵوەراندووە. هەروەها رۆڵى سەرۆك بارزانى لەم نێوەندەدا ڕۆڵێكى ئەرێنى و چارەنوسازى گێڕاوە بۆ فراوانكردنى پێگەى دیپلۆماسى هەرێمى كوردستان و بەرەوپێشبردنى پێوەندییە جیهانى و هەرێمییەكان.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
