٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامى: مووسڵ پێویستە بکرێتە سێ ناوچەی خۆجێییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لە هەولێردا زانكۆى كوردستان سیمینارێكى سیاسى ئەكادیمیکی لە ژێرناونیشانى (دوایین پێشهاتەكانى ئۆپەراسیۆنى مووسڵ) بە زمانى ئینگلیزى، بۆ (هێمن هەورامى) بەرپرسى  پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى ڕێك خست، كە ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیان ئەو زانكۆیە ئامادەى بوون.

 

هەورامى لە سەرەتاى سیمینارەكەیدا مەسەلەى سەرهەڵدانى داعشى بۆ خەڵکەکە ڕوون كردەوە كە ناشێت عێراقى دواى داعش بكەوێتەوە ئەو هەڵە و مەترسییەى وا پێش كەوتنى مووسڵ سەرۆك بارزانى چەندین جار بەغداى لێ ئاگادار كردبوویەوە. دوایی باسى لە ستراتیژییەتى هەرێمى كوردستانى لە هەمبەر ئۆپەراسیۆنەكە خستە ڕوو و ڕایگەیاند ئەو پلانەى كە هێزى پێشمەرگەى كوردستان هەیبوو لە ماوەیەكى كەمدا جێبەجێى كرد و ئەوەى ئێستا ماوەتەوە چاودێریكردنە و دەبینە هێزى پشتیوان بۆ هێزەكانى عێراق و بە هیچ شێوەیەكیش ناچینە ناو شارى مووسڵەوە."

 

بەشێكى دیكەى قسەكانى هەورامى لەسەر مووسڵى دواى داعش بوو؛ "ئازادكردنى مووسڵ لە چاو بەڕێوەبردنى مووسڵى دواى داعش ئاسانترە، چونكە پێشتریش دیدگاى هەرێمى كوردستان لەو بارەیەوە ڕێكەوتنى سیاسى بوو لەسەر بەڕێوەبردنى مووسڵى دواى داعش و ئیدارە كردنى ئەو پارێزگایە. بەرپرسى مەكتەبى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى ئەو شارەى بە شارێكى تایبەت مەندى ناوبردوو جیاواز لە شارەكانى دیكەى عێراق، چونكە خەڵکی شارەكە لە هەموو پێكهاتەكانە و هەر ئەمەش بوو وای كرد كە ئەم شارە بەو دەردە ببات، بۆیە دەبێت ستراتیژییەتێكى ڕوون هەبێت و كار بۆ سەقامگیركردنى مووسڵى دواى داعش بكرێت، دیدگاى هەرێمى كوردستانیش لەوبارەیەوە دابەشكردنى ئەو پارێزگایەیە بەسەر سێ پارێزگادا؛ ناوەندى مووسڵ و، شنگال و، دەشتى نەینەوا، بۆ ئەوەى پێكهاتەكانى ناوچەكە خۆیان بڕیار بدەن لە بەڕێوەبردنى ناوچەكانیان و نەكەونەوە بەر هەڵەکەى جاران."   

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار