٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

یەکیەتیى ئەورووپا بە بایەخەوە دەڕوانێتە ڕۆڵى سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستاندا

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  بەرپرسى نوێنەرایەتى یەکیەتى ئەورووپا لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، یەکیەتیی ئەورووپا بە بایەخەوە دەڕوانێتە ڕۆڵى سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستاندا؛ ئەمەش لەو قوربانیدانەوەیە کە سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستان لە پای ئازادى و مرۆڤایەتیدا لە ناوچەکەدا دەیدەن؛ سەرۆک بارزانى هەمووکات  ڕۆڵى یەکلاکەرەوەى بینیوە لە کێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

 

ئەمڕۆ لە پیرمام بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان (هێمن هەورامى) پێشوازى لە (کلاریسێ پاشتورى) بەرپرسى نوێى ئۆفیسى یەکیەتیی ئەورووپا لە هەرێمى کوردستان دەکات.

 

هێمن هەورامى بە ناوى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە بەخێرهاتنى کلاریسێ پاشتورى کرد کە وەک بەرپرسى نوێنەرایەتیى یەکیەتیى ئەورووپا لە هەرێمى کوردستان دەستبەکار بووە؛ هەروەها هەموو جۆرە هاوکارى و پاڵپشتییەکى پارتى دیموکراتى کوردستانى بۆ ناوبراو دەربڕى لە کارەکانیدا لە هەرێمى کوردستان. هەورامى پانۆڕامایەکى دەربارەى هەرێمى کوردستان و ناوچەکەى بۆ پاشتورى خستە ڕوو، کە تێیدا باسى لە ستراتیژییەتى پارتى کرد لە ڕوانینى گشت پرسەکان و چارەسەرییەکانیدا. بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى لە بەشێکى قسەکانیدا ئاماژەى بە سەردانەکەى جەنابى سەرۆک بارزانى کرد بۆ بەغا و تاران کرد، لەم کاتەدا هەورامى ئەم جۆرە سەردانانەى گەڕاندەوە بۆ ئەو ئایدۆلۆژیا فکرییەى کە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گیرۆدەى ئەم پشێویانە کردووە کە ئاڕاستەکەشى دیارە لە بەرژەوەندى هەندێک دەوڵەتەوەیە وڕاستە تێکشکاندنى داعش ئاسانە، بەڵام شەڕى فکرى دواى داعش و چۆنیەتى پەیوەندى مەزهەبى و سیاسى دواى داعش لە عێراق و ناوچەکە گرنگە. ڕاستە ئازادى موسڵ بۆ هەرێمى کوردستان لە ڕووى سیاسى و سەربازییەوە زۆر گرنگە، بەڵام دەرچە سیاسى و تایفەگەرییەکانى دواى داعشیشمان بیر نەچێت.

 

کلاریسێ پاشتورى باسى لە ڕۆڵى سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستانى کرد لە کێشەکانى ناوچەکەدا، بۆیە یەکیەتىی ئەورووپا بە بایەخەوە دەڕوانێتە ڕۆڵى سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستاندا؛ ئەمەش لەو قوربانیدانەوەیە کە سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستان لە پای ئازادى و مرۆڤایەتیدا لە ناوچەکەدا داویانە و دەیدەن؛ سەرۆک بارزانى هەمووکات  ڕۆڵى یەکلاکەرەوەى بینیوە لە کێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا. بۆیە یەکیەتى ئەورووپا هەمووکات هاوکارى هەرێمى کوردستان دەبێت و هاوکارییەکانیشمان بەردەوام دەبێ.

هەواڵی پەیوەندیدار