٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

جێگرى وەزیرى دەرەوەى عومان: ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان لاى ئێمە گرینگە

سەرچاوە: KDP.info

عومان -KDP.info-  لە پەرواێزی (گفتوگۆی ستراتیژی تایبەت بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست؛ Oman: Met the acting deputy foreign minister of Oman)  کە ڕۆژی (٢٤/٩/٢٠١٦)ى زایینى لە مەسقەت بەڕێوە دەچێ، (هێمن هەورامی) ‌ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نوێنەری پارتی بەشداری گفتوگۆکەی کرد و لەگەڵ محەمەد حەسان جێگری وەزیری دەرەوەی عومان.

هێمن هەورامی پوختەیەکی لەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستان و ئەوە ڕەوشى ناوچەکەى بۆ جێگیرى وەزیرى دەرەوەى عومان خستەڕوو. هەورامى گەڕاندنەوەى ئارامى و سەقامگیرى وەبەستەیە بەتوانا و هێزى هەرێمى کوردستان هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە، هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە کە دەوڵەتانى جیهان بە بایەخەوە دەروانە هەرێمى کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى پارتى ئاماژەدان بوو بە ڕەوشى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق، هەورامى ڕەوشى سیاسى هەرێمى بە قوربانى و دیموکراسییەت وەدى هاتووە تەنها دیموکراسییەت دەتوانێت بیگۆڕێت، ئەمە ئەو بەرنامەیەیە کە پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەرى سیاسەت دەکات، سەبارەت بە ڕەوشى سیاسى عێراق هەورامى وتى: ئێمە ئەزموونمان زۆر لەگەڵ عێراق بۆیە گەیشتوینەتە بڕیارێک کە گەل یەکلایى دەکاتەوە.

محەمەد حەسان لەلایەن خۆیەوە و بە ناوى وڵاتى عومانەوە ڕایگەیاند، کە عومان بە بایەخەوە لە پێگە و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی دەڕوانێت لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. بۆیە ئێمە هاوکار دەبیت لە بەرەوپێشبردنى ئەو ئەزموونەى لە هەرێمى کوردستاندا هەیە، دواتر لەسەر چۆنیەتیی دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسی و ئابوری و کەلتوری نێوان کوردستان و عومان بیرو ڕایان گۆڕیەوە و هێمن هەورامى داواى کرد وڵاتەکەیان شاند بنێرێتە کوردستان و کونسووڵیە لە کوردستان بکاتەوە.

سەنگەر هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار