لیبراڵدیموکراتەکانی بەریتانیا پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد دەکەن

بەریتانیا -KDP.info- لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حزبی لیبراڵدیموکراتی بەریتانیا، شێرکۆ حەبیب ئەندامی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕۆژانی ١٨-١٩/٩/٢٠١٦ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی حزبی لیبراڵدیموکراتی بەریتانیا کرد کە لە شاری برایتن بەڕێوە چوو.
لە میانەی ئەو کۆنفرانسەدا نوێنەری پارتی چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتیی حزبی لیبراڵ و شاندی بیانی ئامادە بوو، و باس لە دۆخی ئەمڕۆی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردی کرد، سەرجەم ئەو لایانە بە ڕێز وگرنگ و بایەخەوە دەڕواننە دۆزی ڕەوای ملەتەکەمان و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر.
لە لایەکی دیکەوە لە ئێوارە ئاهەنگێکی پێشوازی تایبەت بۆ شاندە بیانییەکان کە ڕابەری حزبی لیبراڵ بەرێز (تیم فارن) ئامادەی بوو، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان سڵاو و ڕێزی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکرادیەتیی گەیاندە بەڕێز (فارن) و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست؛ لەبەرامبەردا ڕابەری حزبی لیبراڵ سڵاو و ڕێزی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی کرد و، سپاسی نوێنەری پارتیی کرد بۆ ئامادەبوونی، سەبارەت بە مافی گەلی کورد و ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کورد کە تەوەری سەرکیی گفتوگۆی نێوان بەرێز (فارن) و نوێنەری پارتی بوو، (تیم فارن) گوتی: "بێگومان ئێمە پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد دەکەین و، پاڵپشتی ڕیفراندۆمەکەیشیان دەبەین و ڕێز لە بڕیاری ملەتی کورد دەگرین."
لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسە نوێنەری پارتی چاوی کەوت بە بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی حزبی لیبراڵ، و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرپرسی قوتابی و لاوان، کە بە گەرمی پێشوازییان لە بەشداریکردنی نوێنەری پارتی کرد و سپاسی ئامادەبوونیان کرد. هەروەها باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا کرا، هەروەها لەگەڵ سکرتێری دووەمی باڵوێزخانەی ئەمریکا (جایسب تایلۆر) لە لەندەن، (ئۆزکان دومان) کونسوڵی تورکیا لە لەندەن و، لۆرد ولیەم ولاسی، بارۆنس هانۆڤەر نوێنەری بازرگانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ ئەنگۆلا، باس لە دوا پێشهاتەکانی کوردستان و شەڕی دژ بە داعش و بارودۆخی کوردستان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا کرا.
هەر لە میانەی ئەو کۆنفرانسەدا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ خاتوو (ڕۆس سکووت) جێگری بەرپرسی هاوپەیمانی سەرجەم حزبە لیبراڵدیموکراتەکانی ئەورووپا،و فلیب بنیون ئەندامی دەستەی باڵای لیبراڵئینتەرناسیۆناڵ و بەرپرسی بەریتانیای لیبراڵئینتەرناسیۆناڵ، باس لە پرسی ڕێفراندۆم کرا و بە گەرمی پشتگیری خۆیان بۆ ئەو پرسە دەربڕی؛ نوێنەری پارتییش سپاسی ئەو هەڵوێستەیانی کرد و داوای لێیان کرد کە ئەو هاوپیمانییە بە فەرمی پشتگیری لە پرسی ڕیفراندۆم بکات.
شایانی باسە پارتی دیموکراتی کوردستان و، حزبی دیموکراتی کوردستان دوو تاکە حزبی کوردی و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بوو کە بەشداری ئەو کۆنفرانسە بوون لە کۆی ٥١ شاندی بیانی ناوچە جیاجیاکانی جیهان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
