٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

کۆنگرەی 'ئای‌کاپ'ـی وڵاتانی ئاسیا، سەربەخۆیی گەلی کورد بە ڕەوا دەبینێ

سەرچاوە: KDP.info

مالیزیا-KDP.info-  لەسەر بانكهێشتى فەرمى سكرتارییەتى تۆڕى حزبە سیاسییەكانى ئاسیا  (ICAPP)، شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان بە سەرۆكایەتیی هێمن هەورامى بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى و ئەندامەتیی  عەبدولسەلام زێبارى بەرپرسى دێسكى ئاسیایى و نەدا مێرگەسوورى ئەندام پەرلەمانى عێراق لەسەر لیستى زەرد. گەیشتنە كوالالەمپوورى پایتەختى مالیزیا و بەشدارییان لە نۆیەمین كۆنگرەى گشتى ئاى‌كاپ كرد.

ئەم كۆنگرەیە ساڵانە لەسەر کۆمەڵە پرسێک ڕێك دەخرێت و بۆ چارەسەرى كێشەكانى ناوچەك و ئاڕاستەكردنى ئایندە بە شێوەیەكى تەندروست. كۆنگرەى ئەمساڵیان نوێنەرى ٩٣ حزبى سیاسى كەلە ٣٦ وڵاتى ئاسیاوە هاتبوون بەشداربوون لە كۆنگرەى نۆیەمینى ئاى‌كاپ، شاندى پارتى دیموكراتى كوردستانیش یەكێبوون لەو شاندە بەشداربوانەیى كە بە فەرمى بانگهێشت كراوون. كۆنگرەكە لەلایەن ڕەزاق نەجیب سەرۆكوەزیرانى مالیزیاوە كرایەوە، بە پێى پەیڕەوى ئەو كۆنگرەیە وتارى حزبە سیاسییەكان بەپێى شوێنى كاریگەرییان لە هاوكێشەكاندا و پێگەى حزبەكە.  لە كۆنگرەكەدا كاتى بۆ تەرخان دەكرێت، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە و بەپێى پێگەى پارتى دیموكراتى كوردستان جوگرافیای وڵاتەكەى لە یەكەم ڕۆژى كۆبوونەوەكەدا وتارێك لەلایەن سەرۆكى شاندى پارتی، (هێمن هەورامى)ـەوە پێشكەش كرا كە تێدا باسى لە پێگەى هەرێمى كوردستان و قارەمانەتى هێزى پێشمەرگەى كوردستان و بەرەو سەربەخۆیى بردنى هەرێمى كوردستان، كە بەرپرسى پەیوەندییەكانى پارتى لەو كۆبوونەوەیەدا بە ڕاشكاوانە ڕایگەیاند، كارى ئایندەمان كاركردنە بۆ سەربەخۆیى كوردستان.

 ئەو حزبە بەشداربوویانەى كۆنگرەكە هەموویان مافى چارەى خۆنووسینى هەرێمى كوردستانیان بە مافێكى گەلى كورد زانى و پیشتگیرى خۆیان بۆ هەر بڕیارێكى گەلى كورد دەربڕى كە ئایندەى وڵاتەكەیان دەسنیشان بكات.

كۆنگرەكە لە چەند بەشێك پێك دێتە كە لە چوار ڕۆژدا كارى لەسەر دەكرێت، شاندى پارتى بەشداریش لە قسەكردن لە ڕۆڵى ئافرەتان لە ئاسیادا دەكات و وتارى دەبێت.

سەنگەر هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار